پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەیامێكدا بە بۆنەی ساڵیادی كۆچی دوایی جەبار فەرمان رایگەیاند: ئەمڕۆ یەكێتییەكان بەڕێزەوە یادی كاك جەبار فەرمان دەكەنەوە و ماندوو نەناسانە بە ڕێگا پیرۆزەكەی ئەودا لە پێناو كورد و كوردستان هەنگاودەنێن، یەكێتی نوێ بەرامبەر خوێنی شەهیدان بەرپرسیار دەبێت و بەخزمەتكردنی كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان و خەڵكی خۆشەویستی كوردستان، رۆحی شەهیدان شاد دەكەین.
بافڵ تاڵەبانی راشیگەیاندووە، بۆ ئێمە فیلەتەنەكەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان تەنها كەسایەتییەكی نیشتمانپەروەر و شۆڕشگێڕ نەبوو، بەڵكو قەڵایەك بوو لە ورە و خۆڕاگری، سەرمەشقی خەبات و هەوڵدان بوو لەپێناو نیشتمانەكەی.
دەقی پەیامەكەی بافڵ تاڵەبانی:
ئەمڕۆ 14 ساڵ بەسەر كۆچی دوایی سەركردە و فەرماندەی تێكۆشەری رۆژگارە سەختەكان كاك جەبار فەرمان تێدەپەڕێت، بەڵام یاد و یادەوەری ئەو فەرماندە تێكۆشەرە هەر لەگەڵماندایە و بەڕێزەوە یادی ئەو مێژووە پڕ لە خەبات و تێكۆشانە دەكەینەوە.
بۆ ئێمە فیلە تەنەكەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان تەنها كەسایەتییەكی نیشتمانپەروەر و شۆڕشگێڕ نەبوو، بەڵكو قەڵایەك بوو لە ورە و خۆڕاگری، سەرمەشقی خەبات و هەوڵدان بوو لەپێناو نیشتمانەكەی.
ئەمڕۆ یەكێتییەكان بەڕێزەوە یادی كاك جەبار فەرمان دەكەنەوە و ماندوو نەناسانە بە ڕێگا پیرۆزەكەی ئەودا لە پێناو كورد و كوردستان هەنگاودەنێن، یەكێتی نوێ بەرامبەر خوێنی شەهیدان بەرپرسیار دەبێت و بەخزمەتكردنی كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان و خەڵكی خۆشەویستی كوردستان، رۆحی شەهیدان شاد دەكەین.
هەزاران سڵاو لە رۆحی كاك جەبار فەرمان و سەرجەم شەهیدانی كوردستان
بافڵ تاڵەبانی
هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان