ئەم بابەتە 124 جار بینراوە
پۆڵەتیك پرێس
لە شاری هەولێر خاوەن هۆتێل و ریستۆرانتەكان گردبوونەوە دژی بڕیارەكانی وەزارەتی ناوخۆ بەهۆی داخستنی شوێنەكانیان لە ساڵی نوێدا.
خاوەن هۆتێل و ریستۆرانتەكان داوایانكرد رەچاوی بارودۆخیان بكرێت و وەزارەتی ناوخۆ چاو بخشێنێتەوە بە بڕیارەكانیدا چونكە دەبێتە هۆی زەرەرمەندبوونییان.
ئێوارەی رۆژی یەكشەممە ژووری ئۆپەراسیۆنەكانی هەولێر ژمارەیەك رێنمایی و بڕیاری نوێی بڵاوكردەوە بە مەبەستی رێگری لە بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، لە یەكێك لە خاڵەكانی بڕیارەكاندا هاتووە، سازكردنی ئاهەنگی سەری ساڵ قەدەغەیە و هەر شوێنێك بۆ مەبەستی ئاهەنگ گێڕان ئامادەكرابێت، بەپێی بەیانی ژمارە (57)ی ساڵی 2020ی وەزارەتی ناوخۆ، ڕێكاری یاسایی لەبەرامبەردا دەگیرێتەبەر.