بافڵ تاڵەبانی: یەكێتی بین بۆ خزمەتكردن نەك بۆ بەرژەوەندی و دەستكەوتی كەسی

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ تاڵەبانی رایگەیاند كەركوك هی كەركوكییە رەسەنەكانە، نەك هی ئەوانەی لە دورەوە بەكەركوكدا هەڵئەدەن و دەیانەوێت بەدروشم و پیاهەڵدان كەركوك بریندار بكەنەوەو نەهامەتیەكی تر بەسەر قودسی كوردستاندا بهێننەوە .

بافڵ تاڵەبانی بۆ كەركوكییەكان: یەكێتی و یەكێتییەكان لەمەودوا لەژیانی سیاسیاندا ئازاو ئازادتر دەبن و هەموومان بۆ یەك ئامانج خەبات دەكەین و تێدەكۆشین ئەویش بەهێزتركردنی یەكێتییە لەپێناو كوردستانێكی بەهێزترو كوردستانی بوونی كەركوك.

هاوسەرۆكی یەكێتی بۆ كەركوكییەكان: ئەو هێزەی دەتوانێت پشت ‌و پەنا بێت بۆ هێنانەدی مافەكانتان و پارێزگاری لە كوردستانی بوونی شارەكەو پێكەوەیی نەتەوەو پێكهاتەكان بكات و شەڕی مانەوە بكات تەنها و تەنها هاوپەیمانی كوردستانە.

ئەم وتانەی بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە میانی كۆبوونەوەیەكیدا هات لە كەركوك لەگەڵ هەڤاڵان و كادرانی كۆمەڵایەتی كەركوك كە وێڕای هەڵوەستەكردن لەسەر گۆڕانكاریی و هاوكێشە سیاسی و ئەمنییەكان و رووداواكانی دوای هەشتی تەمووز، خوێندنەوەی بۆ سیاسەت و ستراتیژی نوێی یەكێتی كرد و رایگەیاند چاكسازییەكانی یەكێتی بۆ راستكردنەوەی رێڕەوی حیزبایەتی و تێكۆشانی سیاسی و رێكخراوەیی بوو، بۆ راستكردنەوەی هەڵەكان و گەڕانەوەبوو بۆ رێبازی راستەقینەی مام چونكە یەكێتی وای فێركردووین یەكێتی بین بۆ خزمەتكردن نەك یەكێتی بین بۆ بەرژەوەندی و دەستكەوتی كەسی .

هاوسەرۆك ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، لەمەودوا هەموو كاروبارێكی یەكێتی دەبێت بە رێگای راستەقینەی یەكێتی مامدا بڕوات، هەموو هەوڵێكمان بۆ راستكردنەوەی كەموكوڕییەكان و پاراستنی دەسكەوتەكان بێت، كەركوكیش لە پێشینەی ئەركەكانمان دەبێت و دەشبێت یەكێتییەكان وەك هەمیشە خزمەت بكەن و ماندوونەبن لە هەوڵەكانیان، چونكە ئەمە ئەركە و منەت نیە لەبەر ئەوەی كەركوكییەكان خۆیان خاوەنی یەكێتین چۆن لە رابردوو لەگەڵ ئازار و قوربانییەكانی كەركوك ژیاین و خوێنمان بۆ دا بەدڵنیاییشەوە بۆ سبەینێ و داهاتووش هەر لە گەڵتان دەبین و پێكەوە شارەكەی خۆمان دەپارێزین و سەوزتری دەكەین و كوردستانی بوونی كەركوك دەكەینەوە چەپكە گوڵی پێكەوەژیانی هەموو نەتەوە و پێكاتەكانی ئەم شارە .

هەر لە كۆبوونەوەكەدا هاوسەرۆك هانی هەڤاڵان و كادرانی كۆمەڵایەتی دا كۆشش و ماندووبوونیان بكەنە خزمەتی سەرخستنی كاندیدانی هاوپەیمانی كوردستان لە كەركوك و پارێزگاری لە دەنگی كورد بكەن و رۆژی دەنگدان وەڵامی نەیارانی كەركوك بدەنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا