داعش هێرشی كردە سەر باشوری كەركوك

پۆڵەتیك پرێس

چەكدارانی داعش لە سنوری باشوری كەركوك هێرشیان كردە سەر حەشدی شەعبی و بەهۆیەوە چەكدارێكی حەشد كوژراو چەند بریندارێكیشی لێكەوتوەتەوە.

بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەكان، هێرشەكەی داعش لە گوندی بەشیری سەر بە ناحیەی تازەخورماتوو بۆ بنکەیەکی حەشدی شەعبی بووە و لە ئاکامدا چەکدارێکی حەشد کوژراوە و دووانی دیکەش برینداربوون.

هاوكات شەوی رابردوو لە گوندی تاموڕ لە ناوچەی وادی شای، سەربە قەزای داقوق، پێكدادان لەنێوان ژمارەیەک چەکداری داعش و سوپای عێراق ڕوویداوە و لەئەنجامدا بووەتە هۆی برینداربوونی دوو ئەفسەری سوپا.

هێرشەكانی چەكدارانی داعش بەتایبەت لەناوچە كێشە لەسەرەكان بۆ بوونی بۆشایی ئەمنی لە نێوان سوپای عێراق و هێزەكانی پێشمەرگەی هەرێم دەگەڕێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا