سوپای عێراق به‌رپرسی كردەی تیرۆر كردنی داعش ده‌ستگیردەكات

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سوپای عێراق دەستگیرکردنی فەرماندەی کردەکانی تیرۆرکردن سەربە داعش، ناسراو بە ئەبو رەسول راگەیاند.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، بە پشت بەستن بە زانیارییە ھەواڵگرییەکان، ھێزەکانی ئاژانسی ھەواڵگریی و لێکۆڵینەوەی فیدراڵیی سەربە وەزارەتی ناوخۆ، گەورە تیرۆیستێکیان کە بە ئەبو رەسول ناسراوە لە پارێزگای سەڵاحەددین دەستگیرکردووە.

ئاماژە بەوەشدراوە، تیرۆریستە دەستگیرکراوەکە لە لێکۆڵینەوەکاندا، دانی بەوەدا ناوە کە پێشتر لە ھێزی بازگە سەختەکانی سەربە داعش لە سنووری قەزای شەرگات باکورری پارێزگای سەڵاحەدین چەکداربووە.

بەگوێرەی راگەیەنراوەکە، تیرۆریستە دەستگیرکراوەکە لە میانی لێکۆڵینەوەکاندا، دانی بەوەیشدا ناوە کە لە ساڵی ٢٠٢٠ بەناو فەرماندەی کردەکانی تیرۆرکردن سەربە داعش لە پارێزگای سەڵاحەددین بووە.

لەڕاگەیەندراوەكەدا ئەوەشهاتووە، تیرۆرستەكەراسپێردراو بووە بۆ ئەوەی ژمارەیەک ھاووڵاتیی بێتاوان تیرۆر بکات بەڵام پێش ئەوەی کردەکانی تیرۆرکردن بەرامبەر بە هاوڵاتییان ئەنجام بدات، لەلایەن ھێزەکانی ئاژانسی ھەواڵگرییەوە دەستگیرکراوە و بەپێی ماددەی چواری تیرۆر، رێوشوێنی یاسایی بەرامبە گیراوەتەبەر.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا