سەركردایەتی یەكێتی متمانەی دایەوە بە بەرهەم ساڵح

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە ئامادەبوونی بەرهەم ساڵح كاندیدی پۆستی سەرۆك كۆمار كۆبووەوە، بەپێی زانیارییەكان لە كۆبوونەوەكەدا جەخت لەسەر ئەوە كراوەتەوە كاندیدی یەكێتی بۆ پۆستی سەرۆككۆماری عێراق بەرهەم ساڵحە و نایگۆڕن.

رۆژی دووشەممە، 31_1_2022 ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی كۆبوەوە و بۆ جارێكی تر متمانەی دایەوە بە بەرهەم ساڵح وەكو كاندیدی یەكێتی بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق.

سەرچاوەیەك لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: متمانەیان بە سەركەوتنی كاندیدەكەیان كە بەرهەم ساڵحە هەیە، بۆئەوەی بۆ چوار ساڵی دیكە سەرۆككۆماری عێراق بێت، ئەم بابەتەش لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق یەكلا دەكەنەوە.

ئێوارەی رۆژی 23 ی ئەم مانگە ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی بە سەرپەرشتی بافڵ جەلال تاڵەبانی كۆبوە و بڕیاریدا كاندیدی یەكێتی بۆ پۆستی سەرۆككۆماری عێراق بەرهەم ساڵح بێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا