دوای حەوت ساڵ رێگای نێوان ئەنبار و سامەرا دەکرێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

سەرچاوەیەکی ئەمنی پارێزگای ئەنبار رایگەیاند، رێگای نێوان ئەنبار و شاری سامەرای سەربە پارێزگای سەڵاحەدین دوای حەوت ساڵ لە داخرانی، کراوەتەوە.

رۆژی یەکشەممە، سەرچاوەیەکی ئەمنی بە میدیاکانی عێراقی راگەیاند، بە ئامادەیی فەرماندەی هێزە زەمینییەکان، جێگری فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان پارێزگاری ئەنبار و سەڵاحەدین، فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکان و پۆلیسی ئەنبار، رێگای نێوان ئەنبار و سەڵاحەدین کراوەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو رێگایەی کە کراوەتەوە لە ساڵی 2014ەوە داخراوە، ئەو ساڵەی چەکدارانی رێکخراوی داعش هاتنە عێراق و چەند ناوچەیەکیان کۆنتڕۆڵ کرد.

لە ساڵی 2014، کاتێک رێکخراوی چەکداری داعش رایگەیاند، دەستی بەسەر چەند ناوچەیەکی عێراقدا گرتووە، رێگای بەیەکەوەبەستنی پارێزگای ئەنبار و شاری سامەرای سەربە سەڵاحەدین داخرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا