بۆ رێگری لە گرانی وەزارەتی ناوخۆ 8 ژووری ئۆپەراسیۆن پێكدەهێنێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم بە مەبەستی رێگری لە گرانكردنی كەلوپەلی خۆراك و بەنزین بڕیاریدا بە دورستكردنی هەشت ژووری ئۆپەراسیۆن لە هەر چوارپارێزگاكەی هەرێم و چوار ئیدارە سەربەخۆكان.

بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم، رۆژی یەكشەممە 13_3_2022 بە سەرپەرشتیی رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان و بە ئامادەبوونی بریكاری وەزارەتی ناوخۆو پارێزگارانی هەولێر و دهۆك و سلێمانی و هەڵەبجە و سەرۆكی یەكە ئیدارییەكان و بەڕێوەبەری پۆلیس لەپارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان ئامادەی بوون، بەمەبەستی ڕێگریكردن لە قورخكاری بازاڕ و گرانكردنی كەل و پەل و بەهای بەنزین، لەدیوانی وەزارەت كۆبوونەوەیەك ئەنجامدرا.

وەك لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە كۆبوونەوەكەدا، سێ بڕیار بۆ رێگەگرتن لە گرانكردنی كەلوپەل و قۆرخكاری لە بازاڕ و بەهای بەنزین درا ئەوانیش.

یەكەم/ دروستكردنی ژووری ئۆپەراسیۆن لە هەریەكە لە چوار پارێزگاكە و چوار ئیدارە سەربەخۆكە كە پارێزگار و سەرۆكی ئیدارە سەربەخۆكان سەرۆكایەتیی ئەو ژوورە دەكەن و هەریەكە لە پۆلیس، ئاسایش، بەڕێوەبەرایەتییەكانی كشتوكاڵ، چاودێریی بازرگانی، نەوت و كانزاكان، ڤیتێنەری، تەندروستی و گومرگ ئەندامن تێیدا.

دووەم/ ژووری ئۆپەراسیۆن لە پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكان دەسەڵاتی تەواویان دەبێت لە رێكخستن و دۆزینەوەی میكانیزمێك بۆ دابەشكردنی بەنزینی پاڵپشتیكراو لەلایەن حكوومەتەوە بۆ هۆیەكانی گواستنەوەی گشتیی (تاكسی و پاسەكان) بۆ ئەوەی كرێی گواستنەوەی هاووڵاتیان گران نەبێت.

سێیەم/ ژووری ئۆپەراسیۆن لە پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكان دەسەڵاتەكانی خۆی بۆ ئەوپەڕی ئاسانكاری بۆ بازرگانان لە هاوردەكردنی كەلوپەلی خۆراك و بەنزین، بەكار دەهێنێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا