دوو تۆمەتبار دەستگیركران كە هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنەو ڤیدیۆیان كردبوو

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، لە دوو چالاكی جیاداو لە لایەن بنكەی پۆلیسی ڕزگارییەوە دوو تۆمەتبار دەستگیركران كە هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنەو ڤیدیۆی كەسییان لەدوو هاوڵاتی كردبوو.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند: دوای ئەوەی لەلایەن دوو هاوڵاتییەوە سكاڵا لەسەر دوو تۆمەتبار تۆماركرا كە هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنەو ڤیدیۆی كەسییان لێدەكرێت ، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ڕزگاری لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد سەرەنجام توانرا لەماوەی كەمتر لە 24 سەعات و لە دوو چالاكی جیادا تۆمەتبارەكان بدۆزرێنەوەو دەستگیربكرێن .

ئەوەشهاتووە، لە ئێستادا هەریەك لە تۆمەتباران: ب،ع،خ و س،أ،ع بەناسنامە كورد، بەبڕیاری داوەرو بەپێی ماددەی 2 لە یاسای خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندی ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا