حكومەت رێنماییەكانی تایبەت بە داماڵینی چەكی بێ‌ مۆڵەت بڵاودەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان رێنمایی بۆ داماڵینی چەكی بێ مۆڵەت بڵاوكردەوە و رایگەیاند، بە مەبەستی نەهێشتنی دیاردەی چەكداری و هێشتنەوەی ئەو چەكانە تەنها لە دەست هێزە چەكدارەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و ئاسانكاری بۆ جێبەجێكردنی یاسای چەك بڕیاری دەركردنی چەند رێنماییەكیانداوە و 12 بنكەی كۆكردنەوەی چەكی جەنگی دەكرێتەوە.

لە رێنماییەكانی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا هاتووە، داماڵینی گشت ئەو چەك و تەقەمەنیانەی كە لە دەرەوەی دامەزراوە ئەمنی و سەربازییەكان لە هەرێمی كوردستان بوونیان هەیە.

ئاماژە بەوەشكراوە: بۆ داماڵینی چەك 12 بنكەی كۆكردنەوەی چەكی جەنگی لە پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكان لە ژێر سەرپەرشتی وەزارەتی ناخۆ و بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە دەكرێتەوە و پێویستە هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان ئەو چەكە جەنگیانەی لە لایانە لەگەڵ تەقەمەنییەكانیان لەو بنكانە رادەستی بكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا