ئیسرائیل..هێرشەکانمان بۆ سەر ئێران کەم ناکەینەوە

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەپرسانی ئەمریکا هۆشداریان دا بە ئیسرائیل سەبارەت بە هێرشەکانیان بۆسەر دەزگا ئەتۆمیەکانی ئێران، کە بۆتە هۆی پاڵپشتی تاران بۆ ئەوەی سیستمی کاراتر بنیاتبنێنەوە.

بەپێی ڕۆژنامەکانی ئەمریکا، دەزگاکانی هەوئڵگری لە ئەمریکا بڵاویان کردۆتەوە دوای هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر دەزگا ئەتۆمیەکانی ئێران، تاران توانیویەتی بە خێراییەکی زیاتر دەزگا ئەتۆمییەکانی باشتر و کاراتر بکاتەوە.

بەپێی ئەو سەرچاوانەی زانیارییان بۆ نیویۆرک ناردووە، ئێران توانیویەتی بەرهەمهێنانی یۆرانیۆم خێراتر بکات دوای هێرسەکان.

لە گفتوگۆیەکی نهێنیدا ئەمریکا هۆشداریدا بە ئیسرائێل، سەبارەت بە هێرشەکانی بۆسەر ئێران و دەزگا ئەتۆمیەکان ئاماژەیان بەوە داوە هێرشەکە بە تاکتیکێکی باش کراوە، بەڵام ئەنجامی پێچەوانەی لێکەوتۆتەوە.

بەرپردانی ئیسرائیلیش، ئاماژەیان بەوەدا کە هیچ نیازیێکیان نیە سەبارەت بە کەمکردنەوەی هێرشەکانی بەرامبەر ئێران، ڕەتیشیان کردەوە کە هێرشەکانیان بۆ سەر دەزگا ئەتۆمیەکان بوبێتە هۆی کاراترکردنی بەرهەمهێنان ودەزگاکان.

ڕۆژنامەکان ئەوەشیان بڵاوکردەوە، دژایەتی کردنی دەزگا ئەتۆمیەکانی ئێران لە لایەن ئیسرائیلەوە، لە لایەن ئەمریکیەکانەوە بەرنامەی دیپلۆماسی بۆ داڕێژراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا