کونسوڵخانەی بیلاڕوس لە هەرێم و بەغدا داخرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

حکومەتی عێراق بڕیاریدا، بۆ ڕێگە گرتن لە کۆچ کردن کونسوڵخانەی بیلاڕوس لە عێراق و هەولێر دابخات.

فوئاد مامەند کۆنسوڵی بیلاڕوس لە هەرێم بە ڕووداوی ڕاگەیاند، بۆ ڕێگەگرتن لە کۆچی هاوڵاتیانی عیراق و هه‌رێمی كوردستان بۆ وڵاتانی ئەوروپا لە رێگەی وڵاتی بیلاڕوسەوە حکومەتی عیراق کۆنسوڵخانەی بیلاڕوسی لە بەغدا و هەولێر داخست.

ئەم بڕیارە هاوکاتە، لەگەڵ کۆچی بە لێشاوی هاوڵاتیان لە بەغداو هەرێمەوە بەرەو وڵاتی بیلاڕوسیا و پۆڵەندا، کە یەکێکە لە وڵاتانی ئەوروپا دوای ئەوەی دیواریان دروست کرد بۆ ئەوەی کۆچبەران نەتوانن لە ڕێگەی سنوری پۆڵەنداوە بڕۆن، ئەمەش بووە هۆی گیان لەدەستدانی دەیان هاوڵاتی و مانەوەی خێزانێکی زۆر لەوێ.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا