پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی هەولێر رایگەیاند، تا ئێستا 221 حاڵەتی کۆلێرا لە پارێزگای هەولێر تۆمارکراوە و لەوانەشە رێژەکە زیاتر بێت چونکە ئەگەری بوونی حاڵەتی زیاتر هەیە کە بە پشکنین پشتڕاست نەکرابێتەوە.
د. دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانید رایگەیاند، ” تا ئێستا 221 حاڵەتی کۆرۆنا لەرێگەی پشکنینە پزیشکییەکانەوە پشتڕاستکراوەتەوە و چاوەڕوان دەکرێت ژمارەکە بەرزتر ببێتەوە بەوپێیەی حاڵەتی دیکە هەیە بەڵام بە پشکنینی پزیشکی یەکلایی نەکراوەتەوە.
بەڕێوەبەری تەندروستی هەولێر سەبارەت بە رێکارەکانی حکومەت رایگەیاند، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاویان لە مەترسیداری حاڵەتەکە ئاگادار کردووەتەوە و نوسراویان ئاراستەی پارێزگاری هەولێر کردووە بۆ گرتنەبەری رێکاری پێویست دژی نەخۆشییەکە.
ماوەی مانگێکە پەتای کۆلێرا لە پارێزگاکانی هەرێم بڵاوبووەتەوە و تا ئێستا لە زۆرینەی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان حاڵەتەکانی نەخۆشییەکە تۆمارکراوە.