ئاماری 24 کاتژمێری تووشبووانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان بڵاوکرایەوە

پۆڵەتیک پرێس

وەزارەتی تەندروستیی ھەرێم رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٥٦٦ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا و ۱٦٤ چاکبوونەوە و ۱٦ گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.

 

ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی تەندروستیی ھەرێم رایگەیاند، “لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٥٦٦ حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، کە ٣٨٩ لە ھەولێر، ٥٤ لە سلێمانی، ٦٩ لە دھۆک، ٢٧ لە گەرمیان.”

 

ئاماژە بەوەشکراوە، “۱٦٤ کەس لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە، بە جۆرێک کە ۹۳ لە ھەولێر، ٣١ لە گەرمیان، ۲٥ لە دھۆک و ۱٥ لە ھەڵەبجە.”

 

ئەوەش خراوەتەڕوو، “۱٦ حاڵەتی گیانلەدەستدان بە نەخۆشییەکە تۆمارکراوە، کە ٩ لە ھەولێر، ٣ لە سلێمانی، دوو لە دھۆک، یەک لە ھەڵەبجە.”

 

بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا ١٨ ھەزار و ۷٦٦ کەس لە ھەرێمدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ١٠ ھەزار و ٦٤٤ کەسیان چاکبوونەتەوە و ٦۸٦ کەسیان گیانیان لەدەستداوە.

No photo description available.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا