پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
تەرمی پارێزەرێك لە گەڕەكی منارەی چۆلی لە شاری هەولێر دۆزرایەوە. كەسێكی نزیكی دەڵێت، بە دەمانچە خۆی كوشتووە.
ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە، 11_7_2023 لە گەڕەكی منارەی چۆلی لە شاری هەولێر تەرمی پارێزەرێك بە كوژراوی لە ماڵەكەی خۆیدا دۆزرایەوە، كەسێكی نزیكی ئەو پارێزەرە دەڵێت: بەگوێرەی پشكنینە سەرەتاییەكانی پزیشكی دادی هەولێر، پارێزەرەكە گوللـەیەكی دەمانچەی بە چاوی خۆیەوە ناوە.
پارێزەرەكە ناوی (ع،ع) ە و تەمەنی لەنێوان 33 بۆ 35 ساڵدایە، جگە لە كاری پارێزەرایەتی، دووكانی فرۆشتنی پێداویستییە كارەباییەكانی هەبووە.
ئەو پارێزەرە هاوسەری نییە و لەكاتی رووداوەكەدا بە تەنیا لە ماڵەوە بووە.