بەشێك لە ناڕازییەكانی گۆڕان بەنیازی گەڕانەوەن

پۆڵەتیك پرێس

بەشێك لە سەركردەو كەسە ناڕازییەكانی گۆڕان نیازی گەڕانەوەیان بۆ ناو بزوتنەوەكە هەیە.

بەوتەی سەرچاوەیەك لەهەڵسوڕاوە ناڕازییەكانی گۆڕان، لە ئێستادا بەشێك لەو سەركردەو كەسانەی لە بزوتنەوەكە ناڕازیی بوون دەیانەوێت بگەڕێنەوە بۆ ناو گۆڕان.

وتیشی، “ناڕازییەكانی گۆڕان دوو بەشن، بەشێكیان ئەوانەن كە پێشتر لەگەڵ سەركردەكانی وەك قادری حاجی عەلی و عوسمانی حاجی مەحمود وازیان هێنا ئەو كەسانە هەرگیز ناگەڕێنەوە ناو گۆڕان، بەڵام ئەو كەسانەی بەمدوایانە ناڕازیی بوون بەشێكیان دەیانەوێت بگەڕێنەوە”.

باسی لەوەشكرد، زۆربەی دەنگدەری گۆڕان ئەوانە بوون كە لەگەڵ سەركردە ناڕازییەكانی پێشودابوون بەو هۆیەش دەنگی گۆڕان كەمیكرد، “جاران ژمارەیەكی زۆر گەنج بە خۆبەخش كاریان بۆ گۆڕان دەكرد و لایەنگری بزوتنەوەكە بوون، بەڵام ئێستا گۆڕان تەنها ئەندامی ماوە”.

ئەوەش دوای ئەوە دێت لە چەند رۆژی رابردوودا ژمارەیەك لە ئەندامانی خانەی راپەڕاندنی گۆڕان و چەند هەڵسوڕاوێكی ئەو بزوتنەوەیە وازهێنانی خۆیان لە گۆڕان راگەیاند.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا