بانكی ناوەندیی عێراق و ئەمریكا لەبارەی دۆلارەوە دەگەنە رێككەوتن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بانكی ناوەندیی عێراق و وەفدێكی باڵای ئەمریكا لەسەر چەند خاڵێكی تایبەت بە دۆلارو حەواڵە دەرەكییەكان رێككەوتن.

سەرچاوەیەكی باڵای حكومەتی عێراق ئاشكرایكرد، وەفدێكی بانكی ناوەندیی عێراق لەشاری ئەبوزەبی ئیمارات لەگەڵ لێپرسراوی پرۆسەی هەناردە دەرەكییەكان بۆ پارەداركردنی هاوردەكان كۆبووەتەوە و لەسەر چەند خاڵێك رێككەوتوون و یەكەمیان بریتییە لە رێككەوتن لەسەر پارەداركردنی پێشوەختی هەژماری پێنج بانكی عێراقی بە دۆلار لە بانكە ئوردنییەكان و حەواڵەكانیان لە رێگەی بانكی جەی پی مۆرگانی ئەمریكییەوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، رێككەوتنی دووەم بریتییە لە چارەسەركردنی ئەو كێشانەی پەیوەندییان بە حەواڵە رەتكراوەكانەوە هەیە، بەڵام مەرجێك رەتكردنەوەكان پشتبەستوو بێت بە بەڵگەی بەهێز.

ئەو سەرچاوەیەی حكومەتی عێراق راشیگەیاندووە، هەر لە ئەبوزەبی چەند كۆبوونەوەیەكی تر كراون لە نێوان بانكێكی ئیماراتی و بانكی ناوەندیی عێراق و لایەنی ئەمریكی بە مەبەستی جێبەجێكردنی میكانیزمێك بۆ پارەداركردنی بانكە عێراقییەكان بە درهەمی ئیماراتی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا