سزای ٩ ساڵ زیندانی بەسەر هاوسەرۆكی پێشووی شارەوانییەكی باكوردا سەپێنرا

پۆڵەتیك پرێس

بەتۆمەتی ئەندام بوونی لەناو رێكخستنەكانی پەكەكەو بەشداربوونی لەچالاكییەكانی دژ بە توركیا، دادگای ئەو وڵاتە سزای ٩ ساڵ زیندانی بەسەر هاوسەرۆكی پێشووی شارەوانی فارقیندا سەپاند.

میدیاكانی نزیك لە پارتی كرێكارانی كوردستان رایانگەیاند، هاوسەرۆكی پێشووی شارەوانی فارقین، زوهال تەكینەر، بە بیانووی بەشداربوونی لە كارو چالاكیەكانی ساڵی ٢٠١٥ و ٢٠١٦دا، لە دانیشتنی دادگای گشتی توركیادا سزای نۆ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنراوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، سزاكەی زوهال تەكینەر لە نۆیەمین دادگای سزا قورسەكانی ئامەدەوە دەرکراوە.

پاشان عەبدولقادر گولەچ پارێزەری زوهال تەكینەر رایگەیاند، بێجگە لە وتە ناكۆكەكانی شاهیدەكان، هیچ بەڵگەیەكی تر لەبەردەستدا نییە، بۆیە داوای ئازادكردنی زوهالی كرد.

پاش هەوڵی كودەتای ١٥ ی تەمووز لە ساڵی ٢٠١٦ دا، حكومەتی توركیا زیاتر لە ١٠٠ سەرۆك شارەوانی شار و شارۆچكە كوردییەكانی دوورخستەوە و لە جێگەیان ئەندام و كادیرانی خۆی دانا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا