دژەتیرۆر: ئەو درۆنەی كەوتە خوارەوە درۆنێكی چاودێری ناوخۆییە

پۆڵەتیك پرێس

دژە تیرۆری هەرێمی كوردستان لەسەر ئەو درۆنەی لە هەولێر كەوتە خوارەوە راگەیەنراوێكی بەپەلەی بڵاوكردەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، دژەتیرۆری كوردستان رایگەیاند: ئەو درۆنەی لە هەولێر كەوتەخوارەوە درۆنێكی چاودێری ناوخۆییە و خۆی كێشاوە بە تاوەرێكی ئینتەرنێتدا و تێكشكاوە.

راشیگەیاند: بە گوێرەی زانیارییەكانی دژەتیرۆری كوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە كاتژمێر (1:17)ی پاشنیوەڕۆ لە گوندی گردجوتیاری سەر بە قەزای عەنكاوەی پارێزگای هەولێر، درۆنێكی چاودێریی ناوخۆیی بەهۆی هەڵەیەكی تەكنیكییەوە خۆی بە تاوەرێكی هێڵی ئینتەرنێتدا دەكێشێت.

ئاماژەی بەوەشكردوە، بەخۆشحاڵییەوە هیچ زیانێكی گیانی لێ نەكەوتوەتەوە و هاوڵاتییان دڵنیا دەكەنەوە، كە رووداوەكە هیچ جێی مەترسیی نییە.

ئەوەش لە كاتێكدایە، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە گوندی گردجوتیاری نزیك شارۆچكەی عەنكاوای سەر بە شاری هەولێر، فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان خۆی بە تاوەرێكی هێڵی ئینتەرنێتدا كێشاو كەوتە خوارەوە.

بەپێی زانیارییەكانی پەیامنێری (كەی ئێن ئێن)، روداوەكە هیچ زیانێكی گیانی لێنەكەوتوەتەوە، بەڵام ترس و دڵەڕاوكێی لە ناو دانیشتوانی ئەو گەڕەكە دروستكردوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا