کچێکی دیکەی 17 ساڵ لە سلێمانی “خۆی کوشت”

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

تەرمی کچێکی دیکەی 17 ساڵ گەیەندرایە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی، بەپێی قسەی بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانیش، رووداوەکە “خۆکوژی” بووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی رایگەیاند، “ئێوارەی دوێنێ تەرمی کچێکی 17 ساڵ لە گەڕەکی کەنەکەوەی سلێمانی گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی سلێمانی و لایخۆمانەوە تەرمەکەمان بردووە بۆ پزیشکی دادی سلێمانی”.

وتیشی: دەرکەوتووە رووداوەکە خۆکوژی بووە و لەڕێی گولـلەوە کۆتایی بەژیانی هێناوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە رۆژی دووشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، کچێکی تەمەن 17 ساڵ لە قوتابخانەکەیدا خۆی کوشتووە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا