مێژووی ماکدۆناڵدز و سەرمایەکەی

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کۆمپانیای ماکدۆناڵدز (McDonald’s Corporation) کۆمپانیایەکی ئەمریکییە کە لە سەرتاسەری جیهاندا بڵاو بووەتەوە و لە 15ی ئایاری 1940 دامەزراوە و یەکێکە لە گەورەترین زنجیرە چێشتخانەکانی خواردنی خێرا لە جیهاندا.ئەو خواردنە سەرەکییەی کە ئەو ئامادەی دەکات بریتییە لە بەرگەر بە جۆر و قەبارەی جۆراوجۆر، پەتاتەی فەڕەنسی، هەندێک نانی بەیانی، خواردنەوە و شیرینی، ئایسکرێم و قاوە، هەروەها خواردنی تەندروست وەک زەڵاتە پێشکەش دەکات.

کۆمپانیای ماکدۆناڵدز، کۆمپانیایەکی هاوبەشی بازرگانییە کە ملیۆنان کەس لە سەرانسەری جیهاندا خاوەنداریەتی دەکەن و ئامانجی سەرەکییان بەدەستهێنانی قازانجە و پاڵپشتی هیچ چالاکییەکی ئایینی و سیاسی ناکات بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە بازرگانییەکانی لە سەرانسەری جیهاندا.
کۆمپانیای ماکدۆناڵدز زیاتر لە 30,000 شوێنی خواردنی خێرای هەیە لە 121 وڵات و زیاتر لە 465,000 کارمەندی هەیە و لە ساڵی 2003ەوە خاوەندارێتی یان هاوبەشی لەگەڵ زنجیرە چێشتخانەکانی تری وەک ئارۆم کافێ، مارکێتی بۆستن، چاپۆتلی مەکسیکی گرێل و پیتزای دۆناتس کردووە.

سەرەتای دروستبوونی ماكدۆناڵدز دەگەڕێتەوە بۆ دوو برا بە ناوی ڕیچارد و مۆریس ماك دۆناڵدز لە شاری ( سن برناردینۆ) لە وولایەتی كالیفۆرنیای ئەمەریكا، کە سەرەتا لەسەر یەکێک لە شەقامەکان خواردنی “هۆت دۆگ”یان دەفرۆشت، دواتر پەرەیان پێدا و لەساڵی 1940 ڕێستورانتێکیان لە کالیفۆرنیا بەناوی “ماکدۆناڵدز” کردەوە، ئەوەی كە تایبەتمەندی بە خواردنەمەنی فرۆشی برایانی ماكدۆناڵدز دەبەخشی ئەوەبوو كە توانیان بەهرە لە هێڵی بەرهەمهێنانی كارەخانەكان وەرگرن لە ساڵانی ئاوەدانكردنەوە و نۆژەن كردنەوەی دوای جەنگی جیهانی دووەم كە هەلی بۆ كڕیارانی سەرقاڵ دەرەخساند بە شێوەیەكی خێراتر ساندویچەكان بگاتە دەستیان هەروەها بە بەرفراوانبوونی كاری ژنان لە دەرەوەی ماڵدا، خەڵكی زیاتر ڕویان كردە خواردنی بەرگرەكانی ماك دۆناڵدز.”سیستەمی خزمەتگوزاری خێرا”یان، بە بەکارهێنانی بنەماکانی چێشتخانەیەکی خواردنی خێرای مۆدێرن پێشکەش کرد.

سەركەوتنی ئەم دوو برایە سەرنجی فرۆشیارێكی ئەمەریكای ڕاكێشا بەناوی رای كراك، ڕای کراک لە ویلایەتی شیکاگۆی ئەمریکا، لە ڕۆژی 5ی تشرینی یەکەمی ساڵی 1902 لەدایکبووە، لە تەمەنی 15 ساڵییەوە دەست بەکارکردن دەکات و چەندین کاری وەک شۆفێری ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن، فرۆشتنی کوپی کاغەزی و میوزیک ژەنینی لە چێشتخانەکاندا کردووە، لەوکاتەدا ڕای کراک وەک فرۆشیارێکی گەڕۆک بە ئامێرێکی دروستکردنی خواردنەوە سەهۆڵییەکانەوە بە شەقامەکاندا کاری دەکرد و زۆرجار لە ماکدۆناڵدز خواردنەوەی بە کڕیارەکان دەفرۆشت، بەڵام دوای ماوەیەک کارەکەی بەرەو کزی دەڕۆیشت و بووە هۆی ئەوەی دەتسبەرداری کارەکەی بێت و بەدوای بیرۆکەیەکی دیکەی کاردا بگەڕێت، لەوکاتەدا بیرۆکەیەکی بۆ دێت و سەردانی دوو براکە دەکات و بیرۆکەکەیان پێشکەش دەکات.

بیرۆکەکەی رای کراک بریتیبوو لەوەی ماکدۆناڵدز بکەنە زنجیرەیەک ڕێستۆرانت و چەندین لق لە ویلایەتەکانی دیکەی ئەمریکا بکەنەوە و خزمەتگوزاری زیاتر بۆ کڕیاران زیاد بکەن، لەئەنجامدا دوو براکە بە بیرۆکەکە رازی بوون و بەوشێوەیەک کرۆک بوو بە یەکێک لە بەرهەمهێنەرەکانی ماکدۆناڵدز.

ڕەمزی سەركەوتنی كراك داهێنانی بەردەوام بوو لە بەرهەمهێنانی فراوانی خواردەمەنی ئامادەكراو دا و پەیڕەوكردنی ووردی ستانداردی جیهانی لە جۆری بەرهەمەكانیدا. هەروەها پسپۆڕبوو لە پەیداكردنی شوێنی گونجا بۆ ڕستۆرانت بەبێ گوێ دانە نرخی كڕینیان، هەروەها پەی بردبوو بە گرنگی خاڵێكی تر ئەویش ئەوەبوو كە زۆربەی كڕیاران جۆراوجۆری چاوەڕوان نەكراویان لە خواردندا پێ پەسەند نیە. ئەو سوور بوو لە سەر ئەوەی كەلە هەموو ڕستۆرانتەكانیدا خۆراكی یەكسان كە بە ماددەی نەگۆڕ و گڕی یەكسان دروست كرابێت بە كڕیارانی پێشكەش بكرێت.

یەکەم لقی ماکدۆناڵدز لە دێس پلەینز، ڕووباری میسیسیپی لە ویلایەتی ئیلینۆ کرایەوە، دوو براکە و کرۆک بۆماوەیەکی زۆر بەیەکەوە کاردەکەن و سەرکەوتنێکی باش بەدەست دەهێنن، دواتر کێشە لەنێوان دروست دەبێت و لەساڵی 1961 دوو براکە ماکدۆناڵدز و ناوە بازرگانییەکەیان بەبڕی 2.7 ملیۆن دۆلار بە کرۆک دەفرۆشن.

ماكدونالدز ستقرأ أفكارك قريبا.. الذكاء الاصطناعي يختار وجبتك المفضلة |  أخبار أسلوب حياة | الجزيرة نت

لەساڵی 1955، کراک ماکدۆناڵدز دەکاتە کۆمپانیایەک و ڕێستۆرانتێک لە شیکاگۆ دەکاتەوە، پاشان زیاتر پەرەی پێدەدات و لە چەندین ویلایەتی دیکە لقەکانی دەکاتەوە، تا ساڵی 1960دا دەبێتە خاوەنی 200 لق.لەساڵی 1962 پیتی Mی کردە هێمای کۆمپانیاکە، لەساڵی 1963 بوو بە خاوەنی 500 لق، لەساڵی 1965 پشکی کۆمپانیاکە دەکاتە بۆرسەی جیهانییەوە، بەوشێوەیە یەکەمین کۆمپانیای خواردنی خێرا دەبێت کە لە بۆرسەدا پسکی هەبێت، لەساڵی 1972دا بڕیار دەدات کارەکەی بباتە دەرەوەی ئەمریکا و یەکەمین لق لە ئینگلتەرا دەکاتەوە و دواتر بەرەو ناوچەکانی دیکەی جیهان دەڕوات.

لە ساڵی 1969دا، ماكدۆناڵدز نزیكەی 1500 ڕستۆرانتی هەبوو، ئەم كۆمپانیایە ڕۆژانە سێ ملیۆن و نیو بەرگری دەفرۆشت. لە دەیەی 1970دا ماك دۆناڵدز شوێنێكی بۆ یاری مناڵان دابین كرد لە رستۆرانەكانیدا و جۆرە ڕستۆرانتێكی كردەوە بۆ شۆفێرەكان كە بتوانن بەبێ ئەوەی لە سەیارەكانیان دابەزن خواردنی خۆیان بكڕن.

بەم شێوەیە ماكدۆناڵدز بوو بە شوێنی دڵنشین و خۆشەویستی خێزانەكان كە لە دەوری كۆبوونەوە. هەروەها لیستی خۆراك لەم ڕستۆرانتەدا گۆڕانكاری بەسەردا هات و لەساڵی 1979 دا نانی بەیانیان بەتەواوەتی لە ماك دۆناڵدز دا پێشكەشكرا و لەهەمان ساڵدا ماك دۆناڵدز سی ملیاردەمین بەرگری خۆی فرۆشت.کراک لەساڵی 1984 بەهۆی نەخۆش دڵەوە کۆچی دوایی دەکات و براندێکی گەورەی جیهانی لەدوای خۆی بەجێدەهێڵێت، کە تائێستاش بەردەوامی هەیە و هەموو جیهان ناوەکەی دەناسن.

کۆمپانیای ماکدۆناڵدز لە 121 وڵات و ناوچەی جیهاندا خزمەتگوزاری پێشکەش دەکات و ڕۆژانە 68 ملیۆن کڕیار خزمەت دەکات، کۆمپانیای ماک دۆناڵدز 37,855 چێشتخانەی لە سەرانسەری جیهاندا هەیە و تا کۆتایی ساڵی 2018 زیاتر لە 210 هەزار کارمەندی هەبوو.

لە ساڵی 2018دا، کۆمپانیاکە داهاتی 5.9 ملیار دۆلاری ئەمریکی ڕاگەیاند، لەگەڵ داهاتی ساڵانەی 21 ملیار دۆلاری ئەمریکی، لە مانگی ئەیلولی 2018دا پشکەکانی ماکدۆناڵدز بە زیاتر لە 145 دۆلار بۆ هەر پشکێک مامەڵەی پێکرا و سەرمایەی بازاڕیان بە زیاتر لە134.5 ملیار دۆلار خەمڵێنرا.

كم عدد فروع ماكدونالدز في العالم - ويكي عرب

مێژووی داهاتی ساڵانەی ماکدۆناڵدز و ڕێژەی گەشەکردنی لە 2020-2023:

داهات دەتوانرێت پێناسە بکرێت بەو بڕە پارەیەی کە کۆمپانیایەک وەریدەگرێت لە کڕیارەکانی بۆ فرۆشتنی کاڵا یان خزمەتگوزاری. داهات یەکێکە لەو بابەتانەی کە لە ڕاگەیاندنی داهاتدا هەیە کە هەموو تێچوون و خەرجییەکان کەم دەکرێنەوە بۆ گەیشتن بە داهاتێکی تەواو.

داهاتی ساڵانەی ماکدۆناڵدز بۆ ساڵی 2020، 19.208 ملیار دۆلار بوو، کە بەراورد بە ساڵی2019 بەڕێژەی %10.09 کەمیکردووە.
داهاتی ساڵانەی ماکدۆناڵدز بۆ ساڵی 2021، 23.223 ملیار دۆلار بوو، کە بەراورد بە ساڵی2020 بەڕێژەی %20.9زیادی کردووە.
داهاتی ساڵانەی ماکدۆناڵدز بۆ ساڵی 2022، 23.183 ملیار دۆلار بوو، کە بەراورد بە ساڵی2021 بەڕێژەی %0.17 کەمیکردووە.
داهاتی ماکدۆناڵدز بۆ دوانزە مانگ کە لە 30ی ئەیلوولی 2023کۆتایی هات 25.014 ملیار دۆلار بوو، کە بەراورد بە ساڵێک بە ڕێژەی %7.52 زیادیکردووە.
داهاتی ماکدۆناڵد بۆ چارەکی کۆتایی ئەمساڵ لە 30ی ئەیلوولی 2023، 6.692 ملیار دۆلار بوو، کە بەراورد بە ساڵێک بەڕێژەی %13.97 زیادیکردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا