پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وتەبێژی فەرمی وەزارەتی پەروەردەی عێراق رایگەیاند، لەلایەن وەزارەتەوە لیژنەیەکی تایبەتمەند بۆ پێداچوونەوە بە وانە و بڕگەکانی خوێندنی پۆلی نۆیەم و دوانزەیەم پێکهێنراوە.
کەریم سەید، وتەبێژی فەرمی وەزارەتی پەروەردەی عێراق ئاشکرایکرد،” لەلایەن وەزارەتەوە لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە پێکهێنراوە بۆ لابردنی بەشێک لە وانەکان و پێداچوونەوە و گونجاندن بەپێی پێویست، پاشان لەبارەی ماددە سڕدراو و گونجێنراوەکان بۆ خوێندکاران ڕاپۆرتێک دەخاتەڕوو”.
ئاماژەی بەوەکرد، بەئامادەبوونی لیژنەی پەروەردەی پەرلەمان و بە ڕەزامەندی دەستەی بۆچوون لە وەرزارەتی پەروەردە بڕیاردرا گونجاندن لە پرۆگرامەکانی خوێندن و گۆڕانکاری لە پرۆگرامی پۆلی نۆیەم و دوانزەیەمدا بکرێت.
ڕوونیکردەوە، وەزارەتی پەروەردە ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو ڕەزامەندی لە ئەنجامدانی گۆڕانکاری لە پڕۆگرامی خوێندنی پۆلی نۆیەم و دوانزەیەمی دەربڕی و باسی لەوەکرد، مەرج نییە ئەو ماددانەی دەسڕدرێنەوە هاوشێوەی ساڵانی پێشوو بن.
جەختیکردەوە، بەمەبەستی پێداچوونەوە بە پرۆگرامەکانی خوێندن بۆ دوو قۆناغەکە لیژنەیەکی تەکنیکی باڵای وەزاری پێکهێنرا و لە ئایندەیەکی نزیکدا وردەکارییەکانی گونجاندنەکە ڕادەگەیەنرێت.