حەشدی شەعبی: بەغدا بۆ کازمی و ئەوەی دەمێنێتەوە لەعێراق بۆ ئێمە

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نمایشی سەربازی دەستەی حەشدی شەعبی لەدیالە ئەوەی دەرخست، هێزەکانی نزیک لەئێران دەسەڵاتیان هەیە بەسەر زۆربەی عێراقدا لەگەڵ ئەوەی ویستیان نمایشەکەیان دووربێت لەبەغدای پایتەخت، وەک ئەوەی بە سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵێن: بەغدا بۆ تۆ، بەڵام تەواوی ناوچەکانی دیکەی عێراق بۆ ئێمە.

جێی سەرنج بوو ئەو هێزە کە نمایشەکەی بەمتمانە بەخۆبوونێکی زۆرەوە  پێشکەش کرد، پەیامێکی تایبەتی لەسەر ئاستی ناوخۆیی ئاراستەی مستەفا کازمی و لەسەر ئاستی دەرەکیش ئاراستەی ئەمریکای کرد.

حەشدی شەعبی ویستی جەخت لەوە بکاتەوە کە پەیوەستە بە ئێرانەوە و لەلایەن ئێرانەوە پارێزراوە و کەس ناتوانێت رووبەڕووی ببێتەوە، وادەی نمایشەکە هاوکات بوو لەگەڵ وادەی هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان بۆسەر ناوچەیەکی نزیک لەکونسوڵخانەی ئەمریکا لەهەولێری پایتەختی کوردستان.

حەشدی شەعبی بۆ یەکەمجار و دوای حەوت ساڵ لەدامەزراندنی، یەکەم نمایشی سەربازی خۆی بەبەشداری 20 هەزار سەرباز ئەنجامدا و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و تانک و چەکی قورسی نمایش کرد.

پێشتر بڕیاربوو لە 13ی ئەم مانگە نمایشەکە لەبەغدای پایتەخت بەڕێوەبچێت، بەڵام دواخرا بەهۆی ئەو قسانەی لەسەرچاوەیەک بڵاوکرانەوە گوایە کازمی رێگریکردووە لەهەموو چالاکیەکانی نمایشکردن لەبەغدا.

لەمیانی نمایشە بەرفراوانەکەی دەستەی حەشدی شەعبی کازمی ئامادەیی هەبوو، ئەمەش جۆرێک بوو لەخۆدەرخستن تا وادەرکەوێت قایلە بەدیمەنەکە، وەک ئەوەی گواستنەوەی نمایشەکە لەبەغداوە بۆ دیالە رێزێک بێت لەرێگری و بڕیارەکەی خۆی.

حەشدی شەعبی بۆ یەکەمجار و دوای حەوت ساڵ لەدامەزراندنی، یەکەم نمایشی سەربازی خۆی ئەنجامدا

ئەوەبوو دواتر تویتێکی بڵاوکردەوە تیایدا نوسی، “لەنمایشی سوپا پاڵەوانەکەمان لە 6ی کانوونی دووەمی رابردوو ئامادەبووین و ئەمڕۆش لەنمایشی رۆڵەکانمان لەناو دەستەی حەشدی شەعبی ئامادەین”.

حەشدی شەعبیش لەبەیاننامەیەکدا رایگەیاند، نمایشەکە بەچاودێری و ئامادەیی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەبۆنەی حەوتەمین ساڵیادی دامەزراندنی حەشدی شەعبی و دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکانی ئازادکردنی شارەکانی عێراق لەدەست چەکدارانی داعش بەڕێوەچوو.

لەمیانی نمایشەکە هێزێکی زۆری ئەمنی لەدیالە بڵاوەیان پێکرا، لەپێناو پاراستنی لایەنی ئەمنی نمایشەکە لەدوای ئەوەی چەندین جار بەهۆی ناکۆکی نێوان سەرکردەکانی حەشد لەسەر ناوەڕۆکی رێکخستنی نمایشەکە و ئەو چەکانەی تیایدا بەکاردەهێنرێن، دواخرا.

هاوکات لەگەڵ کازمی، هەریەکە لەوەزیری بەرگری و سەرکردەکانی ناو دەستەی حەشدی شەعبی لەنێویشیاندا ئەبوفدەک محەمەداوی، سەرۆکی ئەرکانی دەستەی حەشد و فالح فەیاز، سەرۆکی دەستەی حەشد و هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح ئامادە بوون.

لایخۆیەوە حەشدی عەتەبات کە دەوترێت نزیکە لەعەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای ئایینی رۆژی هەینی رایگەیاند، بەشداری لەنمایشەکەی حەشدی شەعبی ناکات بەپێی زانیارییە بەردەستەکان، گوایە کۆمەڵەکانی دەرەوەی یاسا و دەوڵەت لەو نمایشە بەشدارن، لەنێویشیاندا کەتائیبی حزبوڵـڵا و عەسائیبی ئەهل حەق، هاوکات، هێزەکانی سەرایا سەلامی سەربە موقتەدا سەدر، سەرۆکی رەوتی سەدر، رەتیانکردەوە بەشداری بکەن.

ئەم نمایشە دوای ناکۆکیەکانی نێوان حکومەتی کازمی و حەشدی شەعبی دێت پاش دەستگیرکردنی قاسم موسلح، سەرکردەی ناو دەستەی حەشدی شەعبی بەتۆمەتی کوشتنی ئیهاب وەزەنی چالاکوانی عێراق.

دەستگیرکردنی قاسم موسلح، هێزەکانی ناو دەستەی حەشدی شەعبی توڕە کرد، ئەوەبوو لەو کاتەدا گەماڕۆی ناوچەی سەوزیاندا لەبەغدا، لەنێویشیاندا ماڵی کازمی و بینای سکرتاریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران.

هاوڕێکەوتی نمایشەکە و هێرشەکەی هەولێر پەیامێک بوو بۆ ئەمریکییەکان و حکومەتەکەی کازمی

لەوکاتەدا کە حەشدی شەعبی نمایشی دەکرد بە چەکی ئێرانەوە، سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی چێندراو بەئاراستەی چەند کیلۆمەترێک دوور لەکونسوڵخانەی ئەمریکا لەهەرێم هەڵدران.

بەرەبەیانی دوێنێ شەممە 26ی حوزەیرانی 2021، لەرێگەی چەند درۆنێكەوە هێرشكرایە سەر شاری هەولێر و هێرشەكە لەنزیك گوندی براغ و بە دووری سێ‌ كیلۆمەتر لەنزیك كۆنسوڵخانە نوێیەكەی ئەمریكاوە بووە.

لایخۆیەوە جومعە عیناد دیارترین دەنگی حکومەت بوو بۆ رەتکردنەوەی ئەم نمایشەی حەشدی شەعبی لەبەغدا و ناوچەکانی دیکە، جەختی لەوەشکردەوە، چەکی میلیشیا چەکدارەکان دەوڵەت و دامەزراوە سەربازییەکان ناترسێنێت.

حەشدی شەعبی لە 13ی حوزەیرانی ساڵی 2014 و لەدوای فەتوایەکی سیستانی بۆ هەڵگرتنی چەک و شەڕکردن دژی چەکدارانی داعش دامەزرا، کە لەو کاتەدا داعش بەنزیکەیی یەک لەسەر سێی رووبەری عێراقی داگیر کردبوو.

چەند سەعاتێک بەر لەنمایشەکەیان، لەلایەن سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە هەولێر کرایەئامانج و دەزگای دژە تیرۆری هەرێمیش لەو کاتەدا رایگەیاند، دووان لەو فڕۆکانە بە ماڵی دانیشتوانی گوندێکی نزیک لە کونسوڵخانەی ئەمریکا لەهەولێر تەقیونەتەوە، بەڵام سێیەمیان نەتەقیوەتەوە.

بەقسەی چاودێران، هاوڕێکەوتی نمایشەکە و هێرشەکە پەیامێک بوو بۆ ئەمریکییەکان و حکومەتەکەی کازمی کە هەمیشە دەڵێن هەوڵ بۆ کۆنتڕۆڵکردنی چەک دەدەین لەعێراق، ئەو پەیامەش ئەوەیە، حەشدی شەعبی بەردەوام دەبێت لەجێبەجێکردنی ئەجێندای ئێران دژی بوونی ئەمریکییەکان لەعێراق.

 

سەرچاوە: رۆژنامەی عەرەب

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا