هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی رەتدەكرێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی حەشدی شەعبی ڕەتیدەكاتەوە هێزەكانی حەشدی شەعبی هەڵبوەشێندرێنەوە و دەڵێت، حەشد شانازییە بۆ گەلی عێراق.

ئەحمەد ئەسەدی، سەرۆكی گردبوونەوەی سەنەدی نیشتمانی كە هاوكات وتەبێژی حەشدی شەعبییە ڕاگەیاند، لێرە و لەوێ گوێبیستی داواكاری هەڵوەشانەوە یان یەكخستنەوەی هێزەكانی حەشدی شەعبی دەبین لەگەڵ هێزە ئەمییەكان، بەڵام ئەوانە بێئاگان لەوەی حەشدی شەعبی سەرە ڕمی سیستمی ئاسایشی نەتەوەیی عێراقە و جێگەی شانازییە بۆ هەموو گەلی عێراق.

ئەسەدی باسی لەوەشكردووە، ڕەنگە لایەنەكان لەسەر سیاسەت و شێوازی كاركردن ناكۆكبن، بەڵام هەموان پاڵپشتی حەشدی شەعبی دەكەن دژی هەر پیلانگێڕییەك.

وتەكانی ئەسەدی دوای ئەوە دێت بزووتنەوەی ئیمتیداد لە ڕاگەیەندراوێكدا داوای ڕێكخستنەوە و توانەوەی حەشدی شەعبی كردووە لەناو دامەزراوە ئەمنییەكانی عێراق.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا