پۆڵه‌تیك پرێس گه‌نده‌ڵیه‌كى گه‌وره‌ى كوڕى به‌رپرسى پاسه‌وانه‌كانى مه‌سعود بارزانى ئاشكرا ده‌كات

پۆڵه‌تیك پرێس
به‌گوێره‌ى به‌دواداچوونێكى پۆڵه‌تیك پرێس كه‌ له‌ سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگاداره‌وه‌ ده‌ستى كه‌وتووه‌، دكتۆر شه‌هاب عه‌لى سلێمان به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى سه‌نته‌رى دڵ له‌ هه‌ولێر كه‌ ده‌كاته‌ كوڕى عه‌لى سلێمان به‌رپرسى پاسه‌وانه‌كانى مسعود بارزانى و خه‌زورى شه‌عبان شه‌عبان چالى به‌رپرسى نوسینگه‌ى مه‌سرور بارزانى، گه‌نده‌ڵیه‌كى گه‌وره‌ى له‌ نه‌خۆشخانه‌ى سه‌نته‌رى دڵ كردووه‌.

به‌پێى زانیارییه‌كانى پۆڵه‌تیك پرێس، دكتۆر شه‌هاب عه‌لى سلێمان له‌ رێگاى سیداد بارزانى هه‌ستاوه‌ به‌ دانانى وه‌كو به‌رێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ وه‌ به‌كارهێنانى بۆ “ئەنجامدانی چەند کارێکی گەندەڵیی”.

به‌شێك له‌ گه‌نده‌ڵیه‌كانى بریتیه‌ له‌ فرۆشتنى تاقیگه‌ى نه‌خۆشخانه‌ به‌ كۆمپانیاى باركۆ فارما به‌ رێژه‌ى 40% بۆ كۆمپانیا وه‌ 60% بۆ نه‌خۆشخانه‌ داهاتى تاقیگه‌ مانگانه‌ بریتیه‌ له‌ 150 ملیۆن دینار.

پێشتر پێداویستى تاقیگه‌ هه‌مووى له‌ لایه‌ن كۆمپانیاى گلوبه‌ڵ كوردى دابین كرابوو ئامێرى روشى ئه‌ڵمانى به‌ خۆڕایى وه‌ كڕینى پێداویستى به‌ شێوه‌ى پسوڵه‌ وه‌ هیج په‌یوه‌نى به‌ ئیداره‌دانى تاقیگه‌ نه‌بووه‌ به‌ڵام ئێستا ئیداره‌دانى تاقیگه‌ له‌ لایه‌ن كۆمپانیاى باركۆفارماوه‌ ده‌كرێت وه‌ به‌ ئاره‌زووى خۆى فه‌رمانبه‌رى تاقیگه‌ زیاد و كه‌م ده‌كات.

باركۆ فارما ویستویه‌تى هه‌ندێك فه‌رمانبه‌رى كۆن كه‌ زیره‌كن و خاوه‌ن بڕیارن ده‌ربكات به‌شێوه‌ى یاسایى بۆیه‌ هه‌ستاوه‌ به‌ به‌ڵین نامه‌ كه‌ له‌ هیچ شوێنێكى تر ئیش نه‌كه‌ن دواى پڕكردنه‌وه‌ى فۆرمه‌كه‌ له‌لایه‌ن فه‌رمانبه‌ره‌كان به‌ڵام كۆمپانیا 8 كه‌سى ده‌ركردوه‌ به‌ نوسراوى ره‌سمى نێردراوه‌ بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستى و هه‌ر 8 فه‌رمانبه‌ره‌كه‌ى گواستوته‌وه‌. پاشان كۆمپانیا 12 فه‌رمانبه‌رى نوێى هێناوه‌ بۆنمونه‌ (شوان) ناوێك خۆى فه‌رمانبه‌ره‌ له‌ كۆمپانیاى باركۆفارما ئێستا كراوه‌ته‌ به‌رێوه‌به‌رى تاقیگه‌، ئه‌م فرۆشتنه‌ له‌ ڕێگاى دكتۆر كۆدۆ كراوه‌ كه‌ دڵاڵى د.شه‌هابه‌ مانگه‌نه‌ بڕى 40-50 ملیۆن دینار قازانج ده‌كات له‌م 40% بۆ كۆمپانی ده‌ڕوا دابه‌شى ده‌كه‌ن له‌ نێوان كۆمپانیا و د.شه‌هاب و به‌شێكیش بۆ د.كۆدۆ. جگه‌ له‌م 8 كه‌سه‌ى تاقیگه‌ 30 فه‌رمانبه‌رى تر له‌ نه‌خۆشخانه‌ ده‌ركراون و گواستراونه‌ته‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ى تر وه‌ گۆڕینى هه‌موو به‌رپرسى به‌شه‌كان ته‌نانه‌ت فه‌رمانبه‌رى پرسگه‌ش تاكو بتوانێ بۆ به‌رژه‌وه‌ندى خۆى به‌كاریان بێنیت هیج یه‌كێك له‌مانه‌ به‌ ئاره‌زووى خۆى نه‌رۆیشتوه‌ هه‌مووى به‌ فه‌رمان گواستراونه‌ته‌وه‌ فه‌رمانبه‌ره‌كان چه‌ندین جار چونه‌ته‌ لاى د.لۆڤان به‌ڵام ئه‌م پێى ڕاگه‌یاندوون ناتوانێت هیچ له‌گه‌ڵ د.شه‌هاب بكات كه‌سێكى ده‌ست رۆیشته‌وه‌. ئه‌م فه‌رمانبه‌رانه‌ى تاقیگه‌ له‌ لایه‌ن كۆمپانیاى باركۆفارما ده‌ركراون و گواستراونه‌ته‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ى تر وه‌ كۆمپانیا هه‌ستاوه‌ به‌ دانانى كه‌سى خۆى چونكه‌ ئه‌وانه‌ى ده‌ركراون شاره‌زاى 15 ساڵیان هه‌یه‌ كه‌سانى شاره‌زان ڕێگه‌ى دزى كردن بۆ كۆمپانیا ئاسان نه‌ده‌بوو.

یه‌كێكى دیكه‌ له‌ گه‌نده‌ڵیه‌كانى د.شه‌هاب ئه‌وه‌یه‌ هه‌ستاوه‌ به‌ دانانى كامێراى چاودێرى له‌ هه‌موو به‌شه‌كان و ته‌نانه‌ت ناو هۆڵى نه‌شته‌رگه‌ریش له‌ ترسى ئه‌وه‌ى نه‌وه‌ك فه‌رمانبه‌ركان زانیارى دزه‌ پێبكه‌ن بۆ ده‌ره‌وه‌ى نه‌خۆشخانه‌ چونكه‌ زۆربه‌ى ده‌رمان و پێداویستیه‌كانى ناو هۆڵى نه‌شته‌رگه‌رى به‌سه‌رچوون یان بێ كوالیتین پێشتر فه‌رمانبه‌رى به‌ویژدان وێنه‌ى گرتوه‌ و و بڵاوى كردوته‌وه‌ بۆیه‌ هه‌ستاوه‌ به‌ دانانى كامێرا و جاسوس له‌ ناو نه‌خۆشخانه‌ بۆئه‌وه‌ى كه‌س نه‌وێریت باسى د.شه‌هاب بكات.

دزینى نه‌خۆش وه‌ هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك نه‌خۆشى بۆ بێنێت بڕى 100 هه‌زار وه‌كو ده‌ستخۆشى وه‌رده‌گرێت له‌ ده‌رگاى نه‌خۆشخانه‌وه‌ نه‌خۆش ده‌به‌ن بۆ د.شه‌هاب تاكو نه‌خۆش نه‌چیته‌ لاى دكتورى تر. وه‌ ماوه‌یه‌كه‌ به‌خۆى به‌س نه‌خۆش كۆده‌كاته‌وه‌ له‌به‌ر دزیكردن ناتوانێت نه‌شته‌رگه‌رى بۆ نه‌خۆش بكات بۆیه‌ نه‌شته‌رگه‌ریه‌كانى راده‌ستى دكتور هیوا و دكتور سه‌لام كردووه‌ و ئه‌وان بۆى ده‌كه‌ن نه‌خۆش چه‌ندین جار ده‌فرۆشرێته‌وه‌ نه‌خۆشیش نازانیت كه‌ خۆى بۆى نه‌كردوه‌ ته‌نها خۆى به‌ نه‌خۆش نیشان ده‌دا و قسه‌ى خۆشى بۆ ده‌كات و خۆى وا نیشان ده‌دات ئه‌و نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه‌ى بۆ كردوه‌.

تێكچونى ئامێرى ئه‌نجیۆگرافى قسته‌ره‌ بۆ ماوه‌ى 5 مانگ كه‌ نه‌خۆشخانه‌ زه‌ره‌رى زورى كردوه‌ نه‌خۆشیش به‌ هه‌مان شێوه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كۆمپانیا ئه‌م ئامێره‌ى فرۆشتبوه‌ سه‌نته‌ر ئاماده‌ نه‌بوو چاك بكات كێشه‌ى له‌كه‌ڵ دكتور شه‌هاب هه‌بوو .

وه‌رگرتنى بڕى 40 هه‌زار دینار وه‌ك پشكنینى كۆرونا بۆ هه‌رنه‌خۆشێك پێش نه‌شته‌رگه‌رى خۆى به‌ بریارى حكومه‌ت ده‌بێت 25 هه‌زار بێت له‌ كاتیكدا كۆرۆنا نه‌ماوه‌ كۆى گشتى تیچووى پشكنینى كۆرۆنا ته‌نها 10 تاكو 15 هه‌زاره‌ ئه‌گه‌ر به‌ 25 هه‌زاریش بیكات هه‌ر قازانجه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ به‌لام له‌به‌رئه‌وه‌ى كۆمپانیاى تر ئاماده‌ن نرخى پشكنین هه‌رزان بده‌ن به‌ نه‌خۆشخانه‌ وكو كۆمپانیاى رۆش به‌لام د.شه‌هاب بریارى داوه‌ پشكنینى كۆرنا ته‌نها له‌ كۆمپانیاى باركۆفارما بكرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ى پشكى قازانجى خۆى تیدایه‌.

دووباره‌ به‌كارهێنانه‌وه‌ى پێداویستى پزیشكى وه‌كو كانولا و اتگرێت وسینسر و…. له‌ نه‌شته‌رگه‌رى (فتح صدر) و قه‌سته‌ره‌ له‌ تۆمارێكى ده‌نگیدا له‌ په‌یوه‌ندیه‌كى ته‌له‌فۆنیدا دكتۆر شه‌هاب ده‌ڵێت پێشتر وابوه‌ به‌ڵام له‌ ده‌نگى به‌رپرسى به‌شى نه‌شته‌رگه‌رى دیاره‌ كه‌ دكتور شه‌هاب و دكتور كۆدۆ داوایان كردوه‌ دووباره‌ به‌كار بهێنرێنه‌وه‌ بۆئه‌وه‌ى پاره‌ كه‌م خه‌رج بكرێت و داهاتى نه‌خۆشخانه‌ زیاد بێت وه‌ به‌كارهێنانى پێداویستى منداڵ بۆ گه‌وره‌ وه‌ گه‌وره‌ بۆ منداڵ ئه‌وه‌ى له‌ ئیشه‌كه‌ بزانێت له‌ ده‌نگه‌ تۆماركراوه‌كه‌ ده‌ڵێ پێداویستى ئه‌ده‌لتمان نه‌ماوه‌ به‌ پیدیاتریك ئیشمان كردوه‌ بۆ ئه‌ده‌لت ئه‌مه‌ كفره‌ له‌ ئیشى پزیشكى.

له‌ به‌شێكى دیكه‌ى ئه‌و به‌دواداچوونه‌وه‌ى پۆڵه‌تیك پرێس كردوویه‌تى بریتیه‌ له‌ گرانكردنى ده‌رمان له‌ نه‌خۆشخانه‌ وه‌ نه‌هێشتنى نرخى پاڵپشتى له‌ ناو نه‌خۆشخانه‌، گرانكردنى هه‌ندێك پێداویستى به‌ بڕى 30% له‌ نرخى پێشوتر وه‌رگرتنى بڕى 60 هه‌زار له‌ نه‌خۆش بۆ هه‌رشه‌وێك له‌ نه‌خۆشخانه‌ دواى قه‌سته‌ره‌ به‌ بیانووى مانه‌وه‌، پێشتر ئه‌م پاره‌یه‌ وه‌رنه‌ده‌گیرا.
له‌لایه‌كى دیكه‌ فه‌رمانبه‌رانى سه‌نته‌رى دڵ به‌ گشتى جگه‌ له‌ مووچه‌ى حكومى، مووچه‌یه‌كى تریان هه‌یه‌ وه‌كو هاندان د.شه‌هاب هه‌ستاوه‌ به‌كه‌مكردنه‌وه‌ى مووچه‌ى گشتیان ته‌نهان هاندانى دكتوره‌كانى زیاد كردوه‌ تاكو خۆشى سودمه‌ندبێت وه‌ له‌كاتێكدا به‌پێى بریارى ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیرى دارایى و ئابوورى حكومه‌تى هه‌رێم پێویسته‌ مووچه‌ى به‌رێوه‌به‌ر دوو ملیون دینار بێت كه‌چى (7) ملیۆن وه‌رده‌گرێت مانگانه‌ جگه‌ له‌ حكومى وه‌جێگیره‌كه‌ى كه‌ ده‌بێت یه‌ك ملیۆن و نیو وه‌رگرێت (6) ملیۆن وه‌رده‌گرێت.

د.شه‌هاب ده‌ڵێت داهاتى نه‌خۆشخانه‌م زیاد كردووه‌ به‌ڵام راست ناكات چونگه‌ مانگى 7 ى ساڵى 2021 وه‌زیرى دارایى داواى داهاتى نه‌خۆشخانه‌ى كردووه‌ به‌ڵام ته‌نانه‌ت یه‌ك دیناریشى نه‌گه‌راندۆته‌وه‌ هه‌مووى به‌ پسوڵه‌ى وه‌همى خه‌رج كردووه‌، وه‌ هیچ جۆره‌ داشكانێكى بۆ فه‌قیرو كه‌س و كارى شه‌هید نه‌هێشتۆته‌وه‌، وه‌ پاره‌ى ستافى هه‌موو كه‌م كردوه‌ته‌وه‌ له‌م دوومانگه‌ى كۆتایى.

به‌گوێره‌ى به‌دواداچوونه‌كه‌ى پۆڵه‌تیك پرێس پیلانى د.شه‌هاب وابوو یه‌كه‌م شوێن تاقیگه‌ بفروشێت به‌ كۆمپانیاى باركۆ فارما دواتر ده‌رمانخانه‌ وه‌ پاشان به‌شه‌كانى چاودێرى چڕو وه‌ تیشك به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ى فرۆشتنى تاقیگه‌ به‌ خراپ به‌ سه‌رى شكایه‌وه‌ به‌شكانى ترى تا ئێستا نه‌فرۆشتوه‌ وه‌كو نه‌خۆشخانه‌یه‌كى تایبه‌ت به‌خۆى ره‌فتار ده‌كات.

به‌شێكى دیكه‌ى گه‌نده‌ڵیه‌كانى د.شه‌هاب بریتیه‌ له‌ كڕینى كه‌ره‌سته‌ى پزیشكى هه‌رزان بۆ نمونه‌ ئه‌وانه‌ى ماوه‌ى به‌سه‌رچونیان نزیك بووه‌ته‌وه‌ ، وه‌ كه‌ره‌سته‌ى بێ كوالیتى بۆئه‌وه‌ى دوباره‌ خه‌رجى كه‌مبێت وه‌ داهات زیاد بێت وه‌ به‌ پسوڵه‌ى وه‌همى پاره‌ بدزێت وه‌ رێككه‌وتون له‌گه‌ڵ كۆمپانیاى باركۆ فارما بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا