پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی دكتۆر جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵان دەڵێت، شەپۆلی سكچوون و رشانەوە لە ناو منداڵاندا بڵاوبووەتەوە و تەنها لە 48 كاتژمێری رابردوودا 160 منداڵ براونەتە نەخۆشخانە.
دكتۆر پشدەر عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی دكتۆر جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵان ئاشكرای كرد، لە ماوەی 48 كاتژمێردا زیاتر لە 160 منداڵ براونەتە نەخۆشخانە و زۆرینەیان بەهۆی سكچون و رشانەوە بووە.
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی دكتۆر جەمال ئەحمەد ئاماژەی بەوەشداوە، لەو رێژەیە 102 منداڵیان تووشی سكچوون و رشانەوە بوون.
پێشتریش ئەو پزیشكە هۆشداری دابووە دایك و باوكان لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی سكچوون و رشانەوە لە نێوان منداڵاندا و داوای كردبوو رێكارەكانی خۆپارێزی بگرنەبەر.