ڕوسیا ژمارەی هێز و کەرەستە سەربازییەکانی لە ڕۆژئاوای کوردستان زیاددەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ڕوسیا ژمارەیەک هێزی زیاتری سەربازی و فڕۆکەی جەنگیی ڕەوانەی ڕۆژئاوای کوردستان کردووە.

ئەم هەنگاوەی ڕوسیا لەکاتێکدایە هەڕەشەکانی تورکیا بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان تابێت لە زیادبووندایە و لە نوێترین پێشهاتیشدا ڕایگەیاندووە کە لە جەژنی قورباندا ئۆپەراسیۆنی نوێی سەربازی لە ڕۆژئاوای کوردستان دەستپێدەکات.

لەوبارەیەوە چەند سەرچاوەیەک لە ڕۆژئاوای کوردستان ئاماژەیان بەوەکرد، چەند ڕۆژێک پێش ئێستا دوو فڕۆکەی ڕوسی لە فڕۆکەخانەی قامیشلۆ نیشتوونەتەوە کە 300 سەربازی سەر بە یەکەی پەڕەشوتیان تێدا بووە و لە فڕۆکەخانەکەدا جێگیرکراون.

لەماوەی ڕابردووشدا ڕوسیا لەبارەی جموجۆڵەکانی تورکیا لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕایگەیاند، ڕاستە ئێمە سەرقاڵی جەنگین لە ئۆکرانیا، بەڵام ئەمە مانای ئەوە نییە ئاگامان لە جوڵەکانی تورکیا نەبێت و نەزانین لە ڕۆژئاوای کوردستان بەنیازی چییە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا