پۆڵەتیک پرێس:
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
عزەت سابیر ئیسماعیل ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان سەرجەم ئەو هەواڵانە بە نادروست لەقەڵەم دەدات کە دەوترێت گوایە پشکی هەیە و زەوی لە سلێمانی وەرگرتووە.
لە ڕوونکردنەوەیەکدا عزەت سابیر ئیسماعیل ئاماژە بەوە دەکات، “ماوەی دوو ڕۆژە چەند پەیج و ئەكاونتێكی بێ خاوەن هەواڵێكی ناڕاست و نادروست بڵاو دەكەنەوە، كە بەندە پشكی هەبێت و زەوی وەرگرتبێت. لێرەوە سەرلەبەری ئەو هەواڵە بەدرۆ دەخەمەوە”.
ئەوەش دەخاتەڕوو، “با دەزگای چاودێری دارایی یەكێتیی نیشمانیی كوردستان و سەرجەم لایەنی پەیوەندیدار ئازاد بن لە بەدوادا چوون و دەرخستنی ڕاستیەكان”.