شەپۆلێكی بارانبارین روو لە ناوچەكانی هەرێم دەكات

پۆڵەتیك پرێس

كەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی رایگەیاند، هەرێمی كوردستان كەوتوەتە ژێر كاریگەری یەكگرتنی هەردوو نزمە پاڵە پەستۆی دەریای ناوەڕاست و دەریای سوور، بەهۆیەوە پێشبینی دەكرێت لە ئەمشەوە تاوەكو رۆژی چوار شەمە شەپۆلێكی بارانبارین شارەكانی هەرێم بگرێتەوە.

ئاسۆ كەمال بەڕێوەبەری كەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی بۆ پۆڵەتیك پرێس رایگەیاند، لە ئێستادا شەپۆلەكە كاریگەری لەسەر ناوچەكانی پارێزگای دهۆك دروستكردووە و لە شەویشدا كاریگەری لەسەر ناوچەكانی پارێزگای سلێمانی دروست دەكات.

وتیشی، “كاریگەری ئەم شەپۆلە تاوەكو رۆژی چوار شەمە بەردەوامی دەبێت، لە رۆژانی دوایی كاریگەری شەپۆلەكە لاواز دەبێت و دەبێت بە بارانی بارانی پچڕ پچڕ، بەڵام كەشوهەوا هەر بە ناجێگیری دەمێنێتەوەو زۆربەی كات ئاسمان هەورە و ئەگەری بارانبارین دەبێت لە كات و شوێنی جیاجیادا.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا