یۆنان بە نیازی دەرکردنی یاسایەکە بۆ خێراتر کردنی دیپۆرتكردنەوەی كۆچبەران

پۆڵەتیك پرێس

وەزارەتی كۆچی یۆنان پرۆژە یاسایەك پێشكەشی حكومەت دەكات كە بەهۆیەوە ڕێكارەكانی دیپۆرتكردنەوە و ناردنەوەی كۆچبەران بۆ ئەو وڵاتەی لێوەی رۆشتوون خێراتر و توندتر دەكات.

ئاژانسی هەواڵیی ekathimeriniی یۆنانی ئاشكرای كرد، وەزارەتی كۆچی یۆنان ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو پڕۆژە یاساكەی پێشكەشی حكومەت كردووە و دواتر ڕەوانەی پەرلەمان دەكرێت بۆ پەسەندكردن.

ئامانج لە پرۆژە یاساكە سوككردنی ئەو بارە قورسەیەی كۆچبەرانە كە ئێستا كەوتووەتە سەر ناوەند و كەمپەكانی كۆچبەران لەسەر دورگەكان و خاكی سەرەكی یۆنان، بەپێی دواین ئاماری نەتەوە یەكگرتووەكان، لەئێستادا نزیكەی 10 هەزار كۆچبەر لە پێنج كەمپی سەرەكی دورگەكاندا نیشتەجێبوون لەكاتێكدا تەنها شوێنی شەش هەزار دەبێتەوە.

بەپێی ئاژانسی هەواڵیی ekathimerini، پرۆژە یاساكە ژمارەی دیپۆرتكردنەوەكان زیاتر دەكات، واتە هەركاتێك كۆچبەر لەسەر سنور و لەناو ئاوەكاندا دەستگیردەكرێت و بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەكان مافی وەرگرتنی مافی پەنابەری نییە خێراتر دەنێردرێنەوە بۆ ئەو وڵاتەی لێوەی هاتووە، چونكە پێشتر كات و ڕێكاری زیاتر دەویست.

هەروەها یاساكە مافی بەجێهێشتنی خۆبەخشانە نادات بە كۆچبەران ئەگەر هاتوو لەژێر مەترسیدا بوون، ئێستا دەتوانن كاتیكی زیاتر لە یۆنان بمێننەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا