بافڵ جەلال تاڵەبانی: ناوچەكە بە قۆناغێكی هەستیاردا تێدەپەڕێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بارەگای مەكتەبی سیاسی لە هەولێر پێشوازیی لە وەفدێكی باڵای سەربازیی بەریتانیا بە سەرۆكایەتیی مارشاڵ سامی سامپسۆن، گەورە راوێژكاری بەرگریی بەریتانیا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقا كرد.

لە دیدارێكدا كە لیوا روكن بەختیار محەمەد، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە ئامادەبوو، دۆخی گشتیی وڵات و پێشهاتە ئەمنی و هەواڵگرییەكان گفتوگۆیان لەبارەوەكرا و جەخت لە بەردەوامیی گفتوگۆی بونیادنەرانەی نێوان لایەنە سیاسییەكان كرایەوە لەپێناو پاراستنی ئاسایش و چارەسەركردنی ئەو كێشانەی هەڕەشە لە سەقامگیریی وڵات دەكەن.

بافڵ جەلال تاڵەبانی لەبارەی گۆڕانكارییە سیاسییەكان و لێكەوتە ئەمنییەكانەوە، وەفدی میوانی بەرچاوڕوونكرد و رایگەیاند، هەوڵەكانی یەكێتی لەپێناو سەقامگیریی هەرێم و عیراقدایە تاوەكو نەبێتە گۆڕەپانێك بۆ یەكلاییكردنەوەی ململانێ سیاسییەكان، هەموو هەوڵێكیش دەدەین تاوەكو كێشەكان لەڕێگەی دیالۆگ و لێكتێگەیشتنەوە چارەسەربكرێن و ئاشتی و ئارامیی ناوچەكە پارێزراوبێت.

بافڵ جەلال تاڵەبانی وتیشی، ناوچەكە بە قۆناغێكی هەستیاردا تێدەپەڕێت و پێویستە هەمووان بە ئەوپەڕی بەرپرسیارێتییەوە مامەڵە لەگەڵ دۆخەكە بكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا