پێنجوێن و دەربەندی بازیان سەوزتر دەكرێن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هەڵمەتی یەك ملیۆنی نەمام ڕواندن لەسەر بڕیار و راسپاردەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەردەوامە و گەیشتۆتە قەزا و ناحیەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی.

ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی دارستان و پاوانی سلێمانی دەستی بەئامادەكارییەكانی كرد بۆ رواندنی نەمام لەسنوری دوو پرۆژەی دارستانیدا لەقەزاو ناحیەكاندا.

لەوبارەیەوە ئەندازیار هاوكار جەلال بەرێوەبەری دارستان و پاوانی سلێمانی رایگەیاند هەوڵەكانمان بەردەوامە بۆ سەرخستنی هەڵمەتەكە و رۆژی شەممە 4 ی 3 دەستی ئاوەدانی و كار و خزمەت و سەوزكردنمان گەیاندە پرۆژەی دارستانی كێلو سەر بەهۆبەی دارستان و پاوانی پێنجوێن هاوكات هەر ئەمڕۆش دەستمان بەئامادەكارییەكان كرد بۆ نەمام ڕواندن لەپرۆژەی دارستانی دەربەندی بازیان سەر بەهۆبەی دارستان و پاوانی بازیان.

هەر لەوبارەیەوە بەختیار محەمەد سەرپەرشتیاری كارەكانی هەڵمەتی سەوزكردنی پرۆژەی دارستانی كێلو وتی: پرۆژەكە پێشوازییەكی بەرچاوی لێ دەكرێت لەسنورەكەدا و بەخزمەتێكی گرنگی دەزانین بۆ ژینگەی ناوچەكەمان، باسی لەوەش كرد كەداوامان كردووە ئەو جۆرە نەمامانەمان بۆ دابین بكرێت كەلەگەڵ سروشت و ژینگەی پێنجوێن دا بگونجێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا