نەوت 76 دۆلاری تێپەڕاند

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەگەڵ پێشبینییەکانی بوژانەوەی داواکارییەکان لەسەر نەوت لەلایەن وڵاتانی جیهانەوە ، نرخی نەوت لەبەرزبوونەوە  بەردەوامەو ئەمڕۆ شەممە 26 ی حوزەیران  نرخی یەك بەرمیك نەوتی خاوی برێنت 76 دۆلاری تێپەڕاند.

ئەمڕۆ شه‌ممه‌ 26 ی حوزەیران، ماڵپەری ئۆیڵ پرایز بڵاویکردەوە، لەئێستادا نرخی یەك بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بە 76 دۆلار و 18  سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت

هاوكات نەوتی سوكی تكساسیش بە 74 دۆلار و 5 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە.

دوای ئەوەی لە ماوەی  رابردوودا بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا  زۆربەی  کارگە گەورەکانی جیهان جموجوڵەكانی بواری بازرگانی نەوت و گواستنەوەی نەوتیان راگرت بەوەش نرخی نەوت بۆ نزمترین ئاست دابەزی.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک