لە ژاپۆن بەهۆی گەرمای نائاساییەوە هەزاران کەس ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

حکومەتی ژاپۆن ئاشکرایکرد، بەهۆی گەرمای نائاساییەوە لەمانگی ئابی ئەمساڵدا زیاتر لە 34 هەزار و 800 کەس لە وڵاتەکەدا ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون.

وەزارەتی کاروباری کارگێڕی ژاپۆن ڕایگەیاند، بەراورد بە هەمان کات لەساڵی ڕابردوودا ڕەوانەکردنی هاوڵاتیان بۆ نەخۆشخانە بەهۆی گەرماوە بەڕێژەی %70 زیادیکردووە.

ئاماژەی بەوەکرد، لە ئەمساڵدا 48 کەس گیانیان لەدەستداوە، هەروەها 11 هەزار و 100 کەسی دیکەش لە دۆخێکی مەترسیداردا ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا