نرخی نەوت زیاتر دابەزی

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی نەوت زیاتر دابەزی و بەهای بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت هاتەخوار 92 دۆلار.

بەگوێرەی دوایین ئاماری ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 91 دۆلار و 74 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 85 دۆلار و 67 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە لە ڕۆژانی ڕابردوودا وڵاتانی کۆمەڵەی ئۆپیک پڵەس ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی لە مانگی تشرینی یەکەمەوە ڕۆژانە 100 هەزار بەرمیل نەوت کەمتر بەرهەمبهێنرێت ئەمەش لەپێناو سنووردارکردنی ئەو پاشەکشەیەی نرخەکانی نەوت لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا تۆماریان کرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا