بافڵ جەلال تاڵەبانی: پێكهێنانی حكومەتی خزمەتگوزار داوای هەموولایەكە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی بە ئامادەبوونی دەرباز كۆسرەت رەسوڵ، كارگێڕی مەكتەبی سیاسی لە دەباشان پێشوازیكرد لە یڤیس دوڤال، لێپرسراوی نووسینگەی كەنەدا لە هەرێم.

لە دیدارەكەدا قۆناغی دوای هەڵبژاردن لە عێراق، بەشداری كورد لە حكومەتی داهاتوو، بەرەوپێشچوونی پرۆسەی سیاسی و ئابووری و پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەكان لەنێوان هەردوولا گفتوگۆی لەبارەوە كرا، بۆچوون و هەڵوێستی یەكێتی لەو رووانەوە ئاماژەی پێكرا.

هەر لە دیدارەكەدا تەئكید لە هەماهەنگی و پێشخستنی پەیوەندییە سیاسی و ئابوورییەكان لەنێوان هەرێم و كەنەدا كرایەوە بەشێوەیەك خزمەت بە پرۆسەی گەشەپێدانی ژێرخانی ئابووری هەرێم بكات، هانی كۆمپانیا و خاوەنكاران بدرێت سەرمایەكانیان لە هەرێم بخەنە گەڕ و هاوكار بن بۆ بوژاندنەوەی زیاتری بازاڕ و رەخساندنی هەلی كار.

بافڵ جەلال تاڵەبانی لەبارەی پرۆسەی سیاسی لە بەغدا و گۆڕانكارییەكان روونكردنەوەی دایە وەفدی میوان، پێی راگەیاندن بۆ ئەمڕۆ پێكهێنانی حكومەتی خزمەتگوزار، كارا و چالاك پێویستی قۆناغەكەیە و وەڵام دەرەوەی خواستی شەقام و داواكاری هەموو لایەك دەبێت كە ئێمە پشتگیری لەم هەوڵانە دەكەین لەپێناو خزمەتكردنی زیاتری خەڵك، بۆ كوردیش ئاماژەی بۆ ئەوە كرد یەكڕیزیمان و تەبایمان لە ناوەند زامنی پاراستنی مافەكانمان دەبێت و لە هەوڵی دروستكردنی بەرەیەكی نیشتمانین تا بەیەك نامەی سیاسی لەگەڵ لایەنە عێراقییەكان بچینە گفتوگۆوە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی دەربارەی هەرێمی كوردستان روونیكردەوە پێشوازی لە هەر هەوڵ و هەنگاوێك دەكەین كە بنرێت بۆ باشتركردنی ژیانی كۆمەڵانی خەڵك، ئەولەویەتی كاری یەكێتی بۆ سەرخستنی هەنگاوەكانی چاكسازی و گۆڕانكاری ریشەییە لە بەڕێوەبردن و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بە خەڵكی خۆمان و چاكسازییەكانی ناو رێكخراوەیی و حكومەتیش هەر لەو پێناوەدایە.

           

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا