پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان پێشوازیكرد لە پراشانت پیسێ، باڵیۆزی هیندستان لە عێراق و جەخت لە فراوانكردنی پەیوەندییەكان و هەماهەنگی زیاتری هەردوولا كرایەوە بەجۆرێك خزمەت بە بەرژەوەندییە باڵاكان بكات بە تایبەت لە بوارەكانی ئابووری، پەروەردە و كولتووری.
بافڵ تاڵەبانی خواستی یەكێتی دووپاتكردەوە بۆ پەرەپێدان و بونیادنانی پەیوەندییەكی پتەو و دۆستانە لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش و هەموو پشتیوانی و كارئاسانییەكی یەكێتی بۆ ئەم مەبەستە دەربڕی.
راشیگەیاند لەچوارچێوەی هەوڵەكانمان بۆ بونیادنانی هەرێمێكی خۆشگوزەرانتر و پێشكەوتووتر، پێویستمان بە هاوكاری و پشتیوانیی دۆستەكانمان دەبێت تاوەكو لەگەڵمانبن بۆ پێشخستنی هەموو كایەكانی ژیان.