بافڵ جەلال تاڵەبانی: چاوەڕێمدەکرد حکومەت باشتر ئاگای لە خوێندکاران بێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ خوێندكارانی ناڕازی كۆبوەوە و پاشان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، میكانیزمێك دەدۆزینەوە بۆ چارەسەركردنی كێشەكانیان.

وتیشی: لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی من و خوێندكارانی ناڕازی زۆر بەراشكاوی گفتوگۆمان لەسەر كێشەكانی خوێندكاران كردو هەوڵدەدەین بەهەر شێوەیەك بێت كێشەی خوێندكاران چارەسەر بكەین.

سەبارەت بەكوشتنی موراد كانی كوردەیی و چەند كەسێكی دیكە لە شەوانی رابردوودا ئاماژەی بۆ ئەوەكرد: من وەك خۆم هەرگیز لەگەڵ كوشتن نیم لە هەر حزبێك و لە هەر شوێنێك بێت، بۆیە داوام لەكاك قوباد كردوە لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە بۆ ئەو مەبەستە ئامادەبكات و بۆمان دەربكەوێت هەركەسێك بەنایاسایی كوژراوە بەدڵنیایەوە ئیجرائاتی خۆمان دەكەین.

لەبارەی دۆخی پارێزگای سلێمانیشەوە بافڵ جەلال تاڵەبانی ئەوەی خستەڕوو: بارودۆخی پارێزگای سلێمانی لەچاوخۆیدا زۆر باشەو هیچ كێشەیەك نیە.

هەروەها لەبارەی خستنەوەی یەكێتی بۆ سەر رێگا راستەكەی خۆی وتی: بەردەوامین لەرێكارەكانی راستكردنەوەی حزبەكەمان و حزبەكەمان هەڵساوەتەوەو زیاتریش هەڵدەستێتەوە.

لەبارەی ئەو كەسانەی لەحزب دەركراون بافڵ جەلال تاڵەبانی وتی: زۆر بەروونی رامانگەیاندوە ئەوانە دەركراون و هەرگیز ناتوانن بێنەوە ناو یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا