بافڵ جەلال تاڵەبانی: لەگەڵ چارەسەركردنی كێشەكانین لەسەر بنەمای دەستوور

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە بارەگای مەكتەبی سیاسیی یەكێتی لە ھەولێر پێشوازیكرد لە مارك برایسۆن ریچاردسۆن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق.

لە دیدارێكدا كە دەیڤد هەنت، كونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی كوردستان ئامادەبوو، گفتوگۆ لەبارەی پێشهاتە سیاسی، ئابووری و ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستان و عێراقەوە كرا و بیروڕایان لەبارەوە ئاڵوگۆڕكرا.

لە درێژەی كۆبوونەوەكەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، ئێمە هەمیشە بڕوامان بە یەكڕیزی و تەبایی نێوان هەموو هێز و لایەنە سیاسییەكان بووە، چونكە ئەوە بە فاكتەری ئارامیی و سەقامگیریی هەرێم دادەنێین و دەبێت گفتوگۆ و لێكتێگەیشتن بكەینە بنەمای كاركردنمان تاوەكو هەموومان پێكەوە خزمەتی خەڵكەكەمان بكەین.

سەبارەت بەو دۆخە سیاسییە چەقبەستووەی عێراقی تێكەوتووە، بافڵ جەلال تاڵەبانی هەڵوێستی یەكێتی راگەیاند و وتی، هەموولایەك دەزانن ئێمە لەگەڵ چارەسەركردنی كێشەكانین لەسەر بنەمای دەستوور و دروستكردنی حكومەتێكی خزمەتگوزار كە گوزارشت لە خواستی هەموولایەك بكات.

هەر لە كۆبوونەكەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی پیرۆزبایی ساڵیادی لەدایكبوونی شاژنە ئێلیزابێس، شاژنی بەریتانیای كرد و هیوای تەمەندرێژیی بۆ خواست تاوەكو لە خزمەتكردنی وڵاتەكەی بەردەوامبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا