وەزیری ناوخۆی عێراق گەیشتە شنگال

پۆڵەتیك پرێس

وەزیری ناوخۆی عێراق بەسەردانێكی لەناكاو گەیشتە عێراق و لەگەڵ بەرپرسانی ناوچەكە كۆدەبێتەوە.

رەنا كەمال جێگری سەرۆكی شارەوانی سنونێ لە شنگال بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، سەردانەكەی عوسمان غانمی وەزیری ناوخۆ بۆ شنگال كتوپڕ بووەو رەنگە پەیوەندی بەوەوە هەبێت كە پەكەكە بەنیاز نین شنگال چۆڵ بكەن.

ئاماژەی بەوەشكرد، وەزیری ناوخۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەكەكە لەو سنورە كۆدەبێتەوە، چونكە پێشتر ئەو هێزە داوایان كردووە یان دەبێت موچەیان بۆ ببڕێتەوە یان لە شنگال ناڕۆن.

هاوكات لە سەردانەكەیدا عوسمان غانمی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس و بەرپرسانی دیكەی ئەمنی شارەكەی كردو لەنزیكەوە چاودێری جێبەجێكردنی رێككەوتنی شنگال دەكات.

لەماوەی رابردودا هەردو حكومەت عێراق و هەرێم لەبارەی شنگالەوە رێككەوتن، بەپێی رێككەوتنەكەش پێویستە سەرجەم هێزەكانی ناو شنگال شارەكە چۆڵ بكەن، هەروەها بڕیاردرا قائیقامێكی نوێ بۆ شنگال دابنرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا