یەكێتی و گۆڕان تاوتوێی گوزەرانی هاووڵاتیان و مووچەخۆران دەكەن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شاندێكی باڵای یەكێتی نیشتیمانی كوردستان سەردانی مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕانیان كرد لە سلێمانی و لەگەڵ ژمارەیەك لە ئەندامانی جڤاتی نیشتیمانی كۆبوونەوە.

شاندی باڵای یەكێتی و ئەندامانی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان گفتوگۆیان كرد لەبارەی رەوشی سیاسی هەرێمی كوردستان و عێراق، ژیان و گوزەرانی دژواری هاوڵاتیانی كوردستان و مووچەخۆران.

لە ڕاگەیەندراوی كۆبوونەوەكەی نێوان یەكێتی و گۆڕاندا هاتووە، “هەردوولا جەختیانكردەوە دۆخی چەقبەستوی سیاسی نێوان لایەنەكان، پێشهاتێكی مەترسیدارە بۆ تێكدانی یەكریزی نیشتمانی و تەبایی سیاسی نێوان لایەنەكان و پرۆسەی سیاسی هەرێمیش دەخاتە ژێر پرسیارەوە.”

لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا هەردولا جەختیانكردەوە لەوەی كە “دەبێت ئەو بەربەستانەی كە لەبەردەم لێكنزیك بوونەوەی لایەنەكانە لاببرێن.”

هەر بەپێی ڕاگەیەندراوی كۆبوونەوەكە باس لەوەش كراوە كە “پرسی هەموواركردنەوەی یاسایی هەڵبژاردنەكان كە بۆتە خواستێكی جەماوەری و گشتگیر لەسەرانسەری هەرێمی كوردستاندا، هەڵوێستی هاوبەشی نیشتیمانی بۆ گەڵاڵە بكرێت و دەستكەوتەكان بپارێزین.”

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا