نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان

پۆڵەتیك پرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان لەدابەزین بەردەوامە، كە لەچەند رۆژی رابردووشدا نرخەكەی بەرێژەی 5٪ دابەزی.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكا، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، بەرێژەی 0.28٪ دابەزیوەو 37.50 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی، شەش سەنت دابوەو هەر بەرمیلێكی بە 39.70 دۆلار مامەڵەی پێوە كراوە.

دابەزینی نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان چەند رۆژێكە بەردەوامی هەیەو پەیوەندی بەزۆربوونی ژمارەی تووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا لەجیهان هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا