فوئاد حسێن: گرژیی نێوان ئەمریكا و ئێران كاریگەری لەسەر عێراق هەیە

پۆڵەتیک پرێس:

وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، گرژیی نێوان ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا و ئێران كاریگەری لەسەر عێراق هەیە، بەشێوەیەكی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ، گرژیی پەیوەندییەكانی نێوان ئەو دوو وڵاتە لەبەرژەوەندی عێراق نیە.

فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق بەمیدیا عەرەبییەكانی ڕاگەیاند، گرژیی نێوان ئەمەریكا و ئێران  بەشێوەیەكی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ كاریگەری لەسەر عێراق هەیە كە ئەمەش لە بەرژەوەندی عێراقدا نیە و پەیوەندییەكان لە ناوچەكەدا گرژ تر دەكات.

وتیشی، عێراق بۆچوونەكانی لەگەڵ واشنتۆن ئاڵوگۆڕ كردووە سەبارەت بە هۆكارەكانی وەستاندنی دانوستانە ئەتۆمییەكانی ئێران و چۆنیەتی جوڵاندنی ڕێڕەوی دانوستانەكان، دەشڵێت، بەغدا نابێتە باخچەی پشتەوە بۆ هیچ وڵاتێك بۆ یەكلاكردنەوەی كێشەكان،هەروەها  عێراقیش خاوەن سەروەری و بڕیارە.

فوئاد حسێن باسی لەوەشكرد، كاریگەری ئێران لەسەر بەغدا بوونی هەیە، بەڵام ئەوە بەو مانایە نییە كە بڕیاردان لەسەر پرسە چارەنووسازەكان لە بەغدا لە دەستی تاراندا بێت، هەروەها ئاڕاستەیەكی ڕوون لە سیاسەتی عێراقدا هەیە، كە دەبێت ئەوە بێت، هەنگاو دەنێین بەرەو سەربەخۆیی بڕیاری لە زۆر بواردا.

وەزیری دەرەوەى عێراق ئەوەشی خستەڕوو،عێراق لە ماوەی دەیەكانی ڕابردوودا زۆرێك لە دەستێوەردانی سەربازی بەخۆیەوە بینیوە خاوەنی سەروەری نەبووە، هەروەها بەغدا لە ساڵی ٢٠١٧ دەستی كرد بە هەناسەیەكی ئاسوودەیی، دوای تەواوكردنی شەڕی دژی داعش و هەنگاوی گرنگی بەرەو سەروەری ناوە، بەڵام هێشتا بە تەواوی سەروەر نیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا