مەترسی هێرشەكانی سوپای توركیا بۆ سەر ناوچە كوردییەكان بەردەوامە

پۆڵەتیك پرێس:
سوپای توركیاو گروپە چەكدارییەكانی بەردەوامن لەهێرش بۆ سەر ئەو گوندانەی دەكەونە دەوروبەری گرێ‌ سپی لەرۆژئاوای كوردستان.

هێڤین عیسماعیل هاوسەرۆكی كانتۆنی عەفرین لەو بارەوە بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی: سوپای توركیا لەسەر سنووری گرێ سپی تۆپبارانی گوندەكان دەكات و یاسا نێودەوڵەتییەكان پێشێل دەكات.

هێڤین عیسماعیل وتیشی: سوپای توركیاو گروپە چەكدارەكانیان رۆژانە تۆپبارانی ئەو گوندانە دەكەن‌و رفاندنی كەسایەتی و خەڵكانی سڤیلیش بەردەوامی هەیە و لەناوجەی عەین عیساش، كە توركیا تۆپ بارانی دەكات ژمارەیەك لەخەڵكی بوونەتە قوربانی.

لەماوەی رابردوودا بەرێگەی چالاكی مەدەنی و خۆپیشاندانەوە ئەنجوومەنی كانتۆنی گرێسپی ڕۆژئاوای كوردستان، دژی دەستێوەردانەكانی دەوڵەتی توركیا لەسوریاو عێراق و لیبیا ڕێپێوانێكی بەڕێوەبرد، كە بە سەدان هاووڵاتی ئەو كانتۆنە تێیدا بەشداربوون.

خەڵكی دانیشتووی ئەو ناوچانە نارەزایەتی خۆیان نیشانداو داوایان كرد ژیانیان پارێزراو بێت ‌و دەبێت بتوانن بگەرێنەوە جێگەو شوێنی خۆیان.

هاوسەرۆكی كانتۆنی عەفرین داوای لە دەوڵەتانیش كرد، بەتایبەت روسییا بتوانن ئەو پێشێلكارییانە رابگرن و رێگری لەسوپای توركیاو گروپەكان بكەن لەناوچەكەدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا