لە هەرێم ئەم رۆژە کرایە پشوو

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا، رۆژی دووشەممەی داهاتوو بەبۆنەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق، لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، پشووی فەرمی دەبێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە 13ـی کانوونی یەکەم، فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، رۆژی 18ـی كانوونی یەكەم، كە دەكاتە رۆژی دووشەممەی داهاتوو، لە سەرجەم دامودەزگەكانی هەرێمی كوردستان، بە هۆی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق لەو رۆژەدا، لە هەرێمی كوردستان پشووە.

پشووەكە هەموو دامودەزگە فەرمییەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و رۆژی سێشەممە، 19ـی كانوونی یەكەم، دەوامی فەرمی لە سەرجەم داموەدەزگە فەرمییەكان دەست پێ دەكاتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا