پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
دادگای باڵای سعودیە، بەمەبەستی دیاریکردنی یەک ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز، داوا لە سەرجەم موسوڵمانانی وڵاتەکەی دەکات سبەینێ سێ شەممە، بەدواداچوون بۆ بینینی مانگ بکەن.
دادگای باڵای سعودیە ڕایگەیاند، داوا لە سەرجەم موسوڵمانانی سعودیە دەکەن سبەینێ ئێوارەکەی سێ شەممە 29ی مانگی شەعبان کە هاوکاتە لەگەڵ 21ی ئادار، بەدواداچوون بۆ بینینی مانگ بکەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، بە چاوی ئاسایی یان لەڕێگەی دووربینەوە بەدواداچوون بۆ بینی مانگ بکەن و پاشان نزیکترین دادگای ناوچەکەیان ئاگاداربکەنەوە و وتەکانیان تۆماربکەن.
هاوکات، بڕیارە سبەینێ سێ شەممە، دیوانی وەقفی سونی عێراق و لیژنەی بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقافی هەرێم، بەمەبەستی دیاریکردنی یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز چاودێری بینینی مانگ بکەن.