مەزڵوم کۆبانی: هێرشەکانی تورکیا بەمەبەستی داگیرکردنی ڕۆژئاوای کوردستانە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات -هەسەدە- ڕایگەیاند، هێرشەکانی تورکیا بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان بەردەوامە، ئامانجیشیان پارچە پارچەکردنی سوریا و داگیرکردنی باکوری سوریایە.

مەزڵوم کۆبانی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات – هەسەدە -، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر باکوری سوریا واتە ڕۆژئاوای کوردستان بەردەوامە، ئامانجیشیان داگیرکردنی باکوری سوریا و پارچە پارچەکردنی سوریایە، وتیشی تورکیا بە پاساوی پێشێلکاری لە لایەن هێزەکانمانەوە لە ڕێکەوتنی ساڵی 2019 ئەو هێرشانە ئەنجام دەدات، بەڵام ئەوان بە تایبەتی هەڕەشە لە کورد دەکەن هەروەها هەڕەشە لە دیموکراتی دەکەن لە باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئەوان هیچ پێشێلکارییەکی ڕێکەوتنی ساڵی 2019یان نەکردووە، بەڵام تورکیا بەپێی ڕێکەوتنەکە ناجوڵێتەوە.

سەبارەت بە هەڵوێستی ئەمریکا و هەڵوێستە نێو نەتەوەییەکانیش لەبارەی هێرشەکانی تورکیا بۆسەر باکوری سوریا، مەزڵوم کۆبانی وتی هەوڵی ئەرێنی دراوە بەڵام بەپێی پێویست نیە.

ڕوونیشی کردەوەو وتی “مانگی ڕابردوو سوپای توركیا 300 هێرشی به‌ كاتیوشا ئه‌نجامداوه‌، شه‌ش هه‌وڵی ئه‌نجامدانی هێرشی زه‌مینی، حه‌وت هێرش به‌ درۆنی بۆمبڕێژكراو كه‌ له‌ ئه‌نجامدا شه‌ش مه‌ده‌نی كه‌ دوانیان منداڵن شه‌هید بوون و 9 هاوڵاتی دیكه‌ش برینداربون، هه‌روه‌ها 22 هێرش به‌ فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی هێرشبه‌ر ئه‌نجام دراون”.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا