لیستی ناوی زانکۆ و پەیمانگە باوەڕپێکراوەکان ئاشکرا کرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لیستی ناوی زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان بڵاودەکاتەوە کە لەلایەن وەزارەتەوە مۆڵەتیان هەیە و دەڵێت، تەنها ئەم زانکۆ و پەیمانگا تایبەتانە پابەندی مەرج و رێنماییەکانی وەزارەتن.

ئەمڕۆ رێککەوتی 8ـی ئابی 2023، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە راگەیەندراوێکیدا لیستی ناوی ئەو زانکۆ و پەیمانگە تایبەتانەی بڵاوکردەوە کە مۆڵەتی فەرمی حکومەتی هەرێم و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیان هەیە و دەڵێت تەنها ئەمانە متمانەپێکراون.

لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دا هاتووە، کە لەژێر رۆشنایی یاسای زانکۆ تایبەتەکان کە لە پەرلەمانی کوردستان پەسەند کراوە، مۆڵەتی داوە بە کردنەوەی زانکۆ و پەیمانگەی تایبەت لە شارەکانی هەرێمی کوردستان.

راشیدەگەیەنێت، جگە لەم زانکۆ و پەیامانگە تایبەتانەی کە ناوەکانیان بەپێی هەر یەک لە پارێزگاکان خراوەتەڕوو، هیچ زانکۆ و پەیمانگە و کۆلێژێکی تر لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەت هەرێمی کوردستان مۆڵەتی پێنەدراوە و باوەڕپێکراو نیە.

لیستی ناوی زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان بەپێی هەر یەک لە پارێزگاکان:

زانکۆ تایبەتەکانى سنورى هەولێر:

زانکۆى نێودەوڵەتى تیشک

زانکۆى جیهان – هەولێر

زانکۆى لوبنانى فەرەنسى

زانکۆى نۆلج

زانکۆى بەیان

زانکۆى ئەربیلى نێودەوڵەتى

زانکۆى کاسۆلیک

کۆلێژى قەڵاى زانکۆیى بۆ دیراساتى ئایینى

زانکۆ تایبەتەکانى سنورى سلێمانى:

زانکۆى ئەمریکى لە عێراق/ سلێمانى

زانکۆى کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا

زانکۆى گەشەپێدانى مرۆیى

زانکۆى جیهان – سلێمانى

زانکۆى نێودەوڵەتى تیشک/ لقى سلێمانى

زانکۆى قەیوانی نێودەوڵەتی

کۆلێژى گۆیژەى زانکۆیى بۆ دیراساتى ئایینى

زانکۆ تایبەتەکانى سنورى دهۆک:

زانکۆى جیهان – دهۆک

زانکۆى نەورۆز

پەیمانگە تایبەتەکانى سنورى هەولێر:

پەیمانگەى تەکنیکى تایبەتى رواندز

پەیمانگەى نۆبڵى تایبەت

پەیمانگەى تەکنیکى پایتەخت

پەیمانگەى تەکنیکى تایبەتى ئایندە

پەیمانگەى تەکنیکى هەیبەت سوڵتان

پەیمانگەى تەکنیکى گەشەى تایبەت

پەیمانگە تایبەتەکانى سنورى سلێمانى:

پەیمانگەى تەکنیکى کوردستان

پەیمانگەى تەکنیکى تایبەت لە کەلار

پەیمانگەى تەکنیکى ناشناڵ بۆ تەکنەلۆجیا

پەیمانگە تایبەتەکانى سنورى دهۆک:

پەیمانگەى تەکنیکى دهۆکى تایبەت

پەیمانگەى تەکنیکى ئاراراتى تایبەت

پەیمانگەى تەکنیکى تایبەتى رواندز لقى زاخۆ

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا