وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی عێراق دەکات

پۆڵەتیك پرێس

ئاژانسی هەواڵی ئیڕنا،  بڵاوی کردەوە،  ڕۆژی یەکشەممە 25 ی نیشان وەزیری دەرەوەی  ئێران  سەردانی عێراق و قەتەر دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو دوو وڵاتە لەسەر پەیوەندییەكانی نێوانیان گفتوگۆ دەكات.

ئاژانسەكە ئاماژەی بەوەشداوە  سەردانەکەی محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ قەتەر و عێراق بەشێکە لەپەرەسەندنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان ئەو دووڵاتە و بەدواداچوون بۆ فراوانكردنی پەیوەندییەكانیان.

هاوكات باڵیۆزی پێشووی ئێران لەبەغدا ڕایگەیاند، لە ڕۆژانی داهاتوودا خولی دووەمی گفتوگۆی سعودیە و ئێران بەڕێوەدەچێت، کە بەهەوڵی مستەفا كازمی  سەرۆک وەزیرانی عێراق رێكخراوە.

بەگوێرەی  ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان” لە سەرەتای مانگی نیساندا کۆبوونەوەیەکی نهێنی لەنێوان بەرپرسانی ئەمنی و دیپلۆماتکارانی ڕیاز و تاران لە بەغدا بەڕێوەچووەو كۆبونەوەكەش لەلایەن نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراقەوە رێكخراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا