لە سلێمانی کارئاسانی زیاتر بۆ به‌بازاڕكردنی به‌رهه‌می ناوخۆ ده‌کرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بۆ ساغكردنەوەی بەرهەمە ناوخۆییەكانی سەوزەو میوە و بەروبومە ئاژەڵی و پەلەوەریەکان لە پارێزگای سلێمانی گرنگی زیاتر بە بەروبومی ناوخۆیی دەدرێت و كارئاسانی زیاتر بۆ به‌بازاركردنی به‌رهه‌می ناوخۆ ده‌کرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە 2022.8.1  بەئامانجی گرنگیدانی زیاتر بە بەروبومی ناوخۆیی و راگرتنی هاوسەنگی لەنێوان بەرهەمی ناوخۆیی و هاوردەكراودا ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ لیژنەی دیاری كردنی هاوسەنگی بەروبومی ئاژەڵی و سەوزەو میوە لە پارێزگای سلێمانی كۆبووەوە.

لایخۆیەوە جوتیار خالید قادر جێگری بەڕێوەبەری كشتوكاڵی سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد، “زۆربەی ئەو بەروبومی سەوزەو میوەیەی لە كێڵگەكانی پارێزگای سلێمانیدا بەرهەم دەهێندرێت لەژێر چاودێری تەواوی تەندروسیتدایە و هەموو ڕێكارەكانی بەبازاركردن دەگرینەبەر بۆساغكردنەوەی بەرهەمی جوتیاران هه‌روه‌ها بەوردی چاودێری عەلوەكان دەكەین بەمەبەستی بەرزنەبونەوەی نرخ”.

لەبارەی هاوردەکردنی بەروبومە ئاژەڵی و پەلەوەریەکانیش باسی لەوەکرد، “بۆساغکردنەوەی زیاتری بەرهەمەکانیان و پەرەدانی زیاتری ئەوکەرتە بەرهەمە قەدەغەکراوەکان بەقەدەغەکراوی دەمێننەوە، دەربارەی هاوردەکردنی ماسی و پڕکردنەوەی پێداویستی بازاڕ بەپێی ڕێژەی پێداویستی بازاڕ لەژێر چاودێریدا ماسی هاوردە بکرێت، دەربارەی ئاژەڵی زیندوش کارئاسانی تەواو بۆ بازرگانەکان دەکرێت تا ئاژەڵ هاوردە بکەن تا نرخی گۆشت لەبازاڕدا بەرز نەبێتەوە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا